ماری موو بۆ باغی ڕوو پەرژین دەکەی
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
814 بینین
ماری موو بۆ باغی ڕوو پەرژین دەکەی
کافری بێ دین ئەمینی دین دەکەی
بۆ جەوابی یەک سوئالی من لە چاو
هەر نەزەر تیری نیگەهـ تەعیین دەکەی
شیعری فەرهادناوی تایبەتم دەخۆند لێوت گەزی
یەعنی: بۆ تەحسینی ڕووی شیرینناوی تایبەت دەکەی؟!
یادی وەسڵ ئەی دڵ لە هیجرا موشکیلە
وای لە دەیدا مەیلی فەروەردین دەکەی
ڕووت مونەققەش بوو لە نەزمی چەتر و خاڵ
ڕۆژ و شەو هەر مەشقی نەقشی چین دەکەی!
خەم دەبێ چەوگانی زوڵفت بۆ زەنەخ
وەهـ چ خۆش بازی بە گۆی سیمین دەکەی!
عەیبی سالمناسناوی ئەدەبی بۆ دەڵێی، واعیز لە عیشق
کوفرە بۆ تۆ مەنعی ڕێگەی دین دەکەی!