دڵ لە حەلقەی چینی زوڵفت ئەی بەسا زەنجیری دی
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
1016 بینین
دڵ لە حەلقەی چینی زوڵفت ئەی بەسا زەنجیری دی!
سینەیی ڕێشم لە غەمزەت بەس نیشانەی تیری دی!
ئەو لە من زیاتر لەدەست عیشقت یەخەی خۆی پارە کرد
ناسیحم وەختێ لە مەشقی عاریزت تەسویری دی
باڵی موژگانی لە پەروازایە بازی چاوی یار
خۆش لە جەولانایە باقڵ یەک تەرەف نەخچیری دی
زەرفی دڵ بوو دوو لەت و پوخت و پەزی فیکرم ڕژا
ڕووبەڕووی تۆ وا لە ئەبرۆ بوڕڕشی شەمشیری دی!
ئیحتیرامی ئەهلی دڵ ئەفزوون دەکا ئەندووهی عیشق
قەلبی بێ قیمەت لە بۆتەی میحنەتا ئیکسیری دی
قیسمەتی تۆ هەر چی بوو سالمناسناوی ئەدەبی هەتا هاتی نەما
مادەری دونیا لە سستیی تالیعت وا دیری دی