هەتا وا حەلقە بێ موشکین کەمەندی

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  623 بینین
هەتا وا حەلقە بێ موشکین کەمەندی
ڕەها نابێ دڵم یەک دەم لە بەندی
دەڵێی مورغی هەوایە، هیممەتی من
لەلای یەکسانە پەستیی و بوڵەندی
ئەدەب ئەسکی ئوسووڵە، چاکە یەک چەند
لەبەر کەم، وەک بەزەهـ، بەرگی لەوەندی
لە دونیادا نەما ئەسبابی تەمکین
تەمامە هەڵگرم، ئادابی ڕەندی