بۆ منی بێ سەروپا غەیری وەفا پیشە نییە
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
716 بینین
بۆ منی بێ سەروپا، غەیری وەفا پیشە نییە
بۆ دڵی من سەنەما جوز ستەم ئەندیشە نییە
تاب و ڕەنگم نییە ئەزبەسکی تکا خوێنی دەروون
مەیی ئەحمەر کە نەما ڕەونەقی ناو شیشە نییە
چ تەکانێکە خودایا هەرەسی هیجری حەبیب
بۆ نیهالی ئەمەلم شاخ و بەر و ڕیشە نییە
وام تەراشیوە بە ناخون لە غەمت سینەیی ڕێش
شوهرەتی کۆهکەن و وەسفی دەمی تیشە نییە
بەس بسووتێنە لە غەم سالمناسناوی ئەدەبیی مسکین، کە جەفا
بۆ وجوودی سەر و پا لە هەموو دەم پیشە نییە