هەر تەرەف شەمعی ڕوخی جانانەیە

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  684 بینین
هەر تەرەف شەمعی ڕوخی جانانەیە
گەردی ئەو دڵ دایما پەروانەیە
دەس لە تۆ هەڵناگرم تا نەمکوژن
حەرفی ناسیح سەربەسەر ئەفسانەیە
موو بە موو ئەسبابە بۆ من قەیدی تۆ
سیلسیلە بۆ گەردنی دێوانەیە
سەیدی سەیدم گەرچی سەییادم مودام
ئاهویی نەخچیری تۆ شێرانەیە
بەس موسیبەت وا لەڕێی مورغی دڵا
تا لەناو موو خاڵی ڕووی تۆ دانەیە
هەر بە یادی بۆسە مەستم گاهی قورب
کۆیی ئەو بۆ من دەڵێی مەیخانەیە
مەشقی غیرەت مووجیبی جەوهەر نییە
شوغڵی ژن لەم عەهدەدا مەردانەیە
خاکی کۆی تۆ تا مەقامی سالمناسناوی ئەدەبیە
في الحقيقهعەرەبی مەنزڵی شاهانەیە