چاوی مەستت کە غەزەبناکە، چ مەتڵووبی هەیە؟!

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  599 بینین
چاوی مەستت کە غەزەبناکە، چ مەتڵووبی هەیە؟!
قرمزی قەهرە، مەگەر عاشقی مەغزووبی هەیە؟!
دیم کە دونبالەیی ئەو چاوە لە ئەووەڵ نیگەهت
وتم: ئەختەر کە بە دونبالە بێ، ئاشووبی هەیە!
ماڵی عوششاقی لە بەرگەشتەگییا کردوە خەراب
تیپی موژگانی، کە وا هەیئەتی مەغلووبی هەیە
تەڵەبی بۆسە دەکەم، سەبر دەی، دەڵێ سەبرت بێ
لەم هەموو سەبرە، دڵم تاقەتی ئەییووبی هەیە
لە دەهەن پوستە، لە ڕوخ سێب و لەسەر سینە ئەنار!
سەروی مەوزوونی قەدت، سێبەری مەڕغووبی هەیە!
شەهـ گەدایێکە ئەگەر بەدگیلە جفتی لە کەنار!
شەهـ گەدایێکە کە هەمسوحبەتی مەحبووبی هەیە
هەوەسی بۆسە دەکا «سالمناسناوی ئەدەبی» و دڵ مانیعییە
خۆی کە بێ شەرمە، وەلێکین دڵی مەحجووبی هەیە