عەینی فەووارەیی خوێن دیدەیی بێ خاوی منە
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
671 بینین
عەینی فەووارەیی خوێن دیدەیی بێ خاوی منە
مەنزڵی میحنەتی دنیا دڵی بەدناوی منە
بەرقی عیشق ئافەتە بۆ خەرمەنی ئەربابی هونەر
هەر تەرەف مەددی نەزەر خەرمەنی سووتاوی منە
لە ڕوخت دەرخە چرا، بەڵکە ببینم بەری پێم
خاڵی گۆشەی لەبی تۆ، مەردومەکی چاوی منە
لە بیابانی غەما بەسکی بە تیغت تیشنەم
بەرقی ئاتەشزەنی ئەو لەززەتی بەفراوی منە
شادە سالمناسناوی ئەدەبی کە لە نەشئەی بوتی عەییاری وتی:
با وجوودی هونەری، فەزڵی سەگی ڕاوی منە