چەشمەیی نەهری ڕەوان دیدەیی گریانی منە

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  854 بینین
چەشمەیی نەهری ڕەوان دیدەیی گریانی منە
موژە، تا مەددی بەسەر، نیلووفەرستانی منە
بۆ بترسم لە شەبیخوونی عەدوو گاهی کەمین
کە هەناسەی سەحەری خەنجەری بوڕڕانی منە
مەرگ و سیححەت لە بەدەنما بە جەدەل دێن و دەچن
وا لە ئازاری فیراقا شەوی بوحرانی منە
تا موعەللیممە لە عیشقا دڵی با هۆش و خیرەد
داوی زوڵفی سیەهت دەرسی دەبوستانی منە
هەر تەرەف تیری نیگاهت لە دڵم بەسکی چەقی
تا بە پەهلوو هەمەجا سینە نەیستانی منە
غەم دەڵێی قەرزی بە من داوە سەری وەعدەیەتی
ڕوو لە هەر گۆشە دەکەم دەستوگەریبانی منە
جێی تەماشامە لە تیری نیگەهت سینەیی ڕێش
زەخمی ئالوودە بە خوێنم گوڵی خەندانی منە
عادەتم کردووە ئەزبەسکی بە چۆڵیی و کەنار
جوغدی وێرانە لە هەر گۆشە سەناخوانی منە
وا دەزانم کە لە فیردەوسی جەماڵا بە فەریب
دانەیی خاڵی لەبت باعیسی عیسیانی منە
لە زەمین تا بە فەلەک نیسبەتی بەد دوورە لە تۆ
شاهیدی عیسمەتی تۆ پاکییی دامانی منە
چ بڵێم حاڵەتی دڵ چۆنە لە هیجرا سالمناسناوی ئەدەبی
سەحنی گوڵزاری سەنەندوجناوی تایبەت وەکوو زیندانی منە