تەڵەب کەم گەر بەغەیرەز تۆ لە ئەڵڵاهـ

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  1196 بینین
تەڵەب کەم گەر بەغەیری تۆ لە ئەڵڵاهـ
بە عەفوا چێ موناجاتی سەحەرگاهـ
لەبەر ئەشکم لە خاکا جیسمی فەرتووت
لە قوڕدا ڕووبەڕووی دیوارە وەک کاهـ
وەها پڕ بوو بە ئیما دڵ لە پەیکان
بە دەمما دێتە دەر ئاهەن لە جێی ئاهـ
دڵم دوزدانە بۆ سیبی زەنەخ چوو
لە خۆفا پای ئەلەغزی کەوتە ناو چاهـ
بنێرە شەهری دڵ فەوجێ لە موژگان
ویلایەت نەزمی کوا بێ لەشکری شاهـ؟
گەهی ئیما لە هەر سوو تورکی چاوت
بە مەستی خەنجەری کێشا لە ڕووی ماهـ
قەدت نەخل و ڕوتەب لێوی عەقیقت
هەوەس پڕ زۆر و سالمناسناوی ئەدەبی دەستی کۆتاهـ