ئەی دڵا حەلقەیی ئەو زوڵفە هەموو دامە مەچۆ

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  712 بینین
ئەی دڵا حەلقەیی ئەو زوڵفە هەموو دامە مەچۆ
ڕۆینی ئەو ڕەهە سەرخود تەمەعی خامە مەچۆ
لازمە گەر چی دڵا دیدەنی دڵبەر لاکین
قەولی ئەو دەرحەقی تۆ توندیی و دوشنامە مەچۆ