حیسابی نەفحەیی زوڵفت لەگەڵ موشکی خەتا ناکەم

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 2 خولەک  1810 بینین
حیسابی نەفحەیی زوڵفت لەگەڵ موشکی خەتا ناکەم
خەتا ناکەم سەبا شاهیدمە من تەشبیهی وا ناکەم
بزانم گەر لە قەبرا بۆی دەمی تیغت لە خاکم دێ
هەتا دەمرم لە دونیا زەخمی خوێنینم دەوا ناکەم
لە دورجی سینەما تا گەوهەری یادی ڕوخی تۆ بێ
لەبەر شوعلەی ئەوا شەو تا سەحەر مەیلی چرا ناکەم
هەناسەی حەسرەتی وەسڵی نیهانت ڕێی بە نەی ئادەم
معاذاللهعەرەبی بە لەب ئەم سیڕڕە هەرگیز ئاشنا ناکەم
لە سەحرای شۆرەزاری عشقی جانانا گیاهێکم
بەبێ بارانی تیری غەمزە قەت نەشئوونما ناکەم
بە خڵخاڵ ئەر بشێ پیشەی هەرەس کووبیدەیی هیجرت
لە لەبما تا نەفەس مابێ سوراغی مۆمیا ناکەم
دەبێ ئەشکت ترازوویدەقی نائاشکرا ئارەزوو، ئەی دیدە! بڕژێنێ
لە بەرما تا نەبێ دەریا بە کامی دڵ شەنا ناکەم
لە هیجرانا سەحەر وەختێ فنا في النورعەرەبیی چیهرەت بم
لەبەر تاقی برۆی تۆ ڕوو لە میحرابی دوعا ناکەم
دەمی قوربت لە پشتی سەر ئەجەل گەر دامەنم بگرێ
وەها مەحوم دەکا دیداری تۆ ڕوو بۆ قەفا ناکەم
لە توولی زوڵمەتی هیجرا سەراسەر چونکە تۆی مەتڵەب
لە زەوقی بۆسەیی لێوت هەوای ئابی بەقا ناکەم
ڕەها بێ گەر لە بەندی زوڵفی یارا گەردنم سالمناسناوی ئەدەبی
بە سەهلی بعد از اینفارسی بازی بە حەڵقەی ئەژدەها ناکەم