بۆ ڕەواجی قەلبی بێ قیمەت، منم سەڕڕافی غەم

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  480 بینین
بۆ ڕەواجی قەلبی بێ قیمەت، منم سەڕڕافی غەم
ڕەنگی زەردم سیمی سافە، قەترەیی ئەشکم درەم
شۆڕشی دەریایی ئەشکم بۆ هیلاکم هاتەوە
تەن لە گەردشدایە وەک کەشتی لەسەر گەردابی یەم
بۆ نیگاهی مەرحەمەت ئیستادە و گەردەنکەچم
وەک گەدای موفلیس لە ڕێی مونعیم بە ئوممێدی کەرەم
نەقدی جان و دڵ دەدەم، بەیعەن، بە بۆسەی ئەو جیهان
لەم جیهانە گەر بقەبڵێنێ بە دڵ توڕڕەی سەلەم
حەیفە سالمناسناوی ئەدەبی لەم دەرە بکوژی بە پەیکانی نیگاهـ،
خاریجی ئەرکانی دینە کوشتنی سەیدی حەرەم