لەدەس ئەم ئەسپە بۆزە بێقەرارم
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
899 بینین
لەدەس ئەم ئەسپە بۆزە بێقەرارم
هەمیشە دڵ غەمین و داغدارم
لەبەر بێنی برینی لاشەویلەی
وەها گێژم نەماوە ئیختیارم
وەرن کاروانی توججارییم ببینن
مەتاعم مشکییە هەممانە بارم
کە دێ لافاوی خوێنین، دری؟ شەوقی
وەرن پێم هەڵپژێن کۆتایە کارم
لەتاو کێم هێندە دەست و پەل دەشۆرم
دەڵێی نەوسۆفیەکانی تۆبە کارم
ئەمەندە ڕاست و چەپ فکریم لە زامی
بەبێ عیللەت ئەمێستاش خێل و خوارم
دەنووم جارجار لەژێر سایەی چنارا
لە شڵپەی دەنگی گوێچکەی گەشکەدارم
بۆ خۆم سەرگەشتە و ئەسپیش وەهاتە
هەمیشە بۆیە من زویر و زگارم