نەمەکی ڕیتە برینم نەمەکین ڕوویی مەلیح

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  903 بینین
نەمەکی ڕیتە برینم نەمەکین ڕوویی مەلیح
لاڵی کردم لە کەلاما بە عیباراتی فەسیح
مایەیی فیتنە دڵە و تازە دەڵێ: لادە لە عیشق!
لە خەتا بەدترە تا سەد دەرەجە، عوزری قەبیح
مەوج سان بێتە تەلاتوم بە ئەبەد نازانێ
ڕمزی پێشامەدی کاری منی بێچارە سەتیح
غەیری بۆسەی لەبی تۆ چارە نییە بۆ دەردم
باوەڕت گەر هەیە، باللهعەرەبی، ئەمەتە قەولی سەحیح
چوست و چابوک وەرە ڕێی دوشمنی نەفست سالمناسناوی ئەدەبی
سیدقە خەفتان و وزوو مەرکەب و شوکرانە سەلیح