ئەگەر باوەڕ دەکەی سەوگەند بە ئەبرووت
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
1170 بینین
ئەگەر باوەڕ دەکەی، سەوگەند بە ئەبرووت
هیلال ئاسا خەمیدەم بۆ مەهی ڕووت
دووسەد عوقدەم لە دڵدایە بەبێ تۆ
درۆ ناکەم بە عوقدەی چینی گێسووت
فسوونی عیشقی تۆ بۆ من تەلیسمە
بە ئەفسوونی نیگاهی چاوی جادووت
لە کونجی بێکەسی جانم بە لەب هات
بە گۆشەی لەبنشینی خاڵی هیندووت
لە ئەشکی خوێن بە یادی لێوی ئاڵت
کەنارم بوو بە کانی لەعل و یاقووت
تەنووری پڕ گڕە میحنەتسەرای دڵ
بە گەرمیی تابی شوعلەی ئاتەشیی خووت
کەناری چاوی سالمناسناوی ئەدەبی جۆیبارە
بە سەروی قامەتی مەوزوونی دڵجووت