بە نەزاکەت نییە گوڵ وەک بەدەنت
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
920 بینین
بە نەزاکەت نییە گوڵ وەک بەدەنت
غونچە دڵتەنگە لە حەسرەت دەهەنت
سینە پڕ چاکە لە تیری غەمزەت
دڵ گرفتارە لە چاهی زەقەنت
باغەبان ئەمڕۆ لە باغا قەدی یار
پەستی کرد قامەتی سەروی چەمەنت
کاشیفی کوفرە لە ڕوو کافری دین
تاری گێسوویی خەمی پڕ شکەنت
ئەی گوڵاو جێگەیی تۆ شیشە نییە
عاریزی دڵبەرە ئەسڵی وەتەنت
سوجدە بۆ تاقی برۆی یار بەرە تۆ
وەسەنی بی مەپەرەستە وەسەنت
دادی شیرین مەدە سالمناسناوی ئەدەبی بە قەڵەم
نییە قەندی قەڵەمێ وەک سوخەنت