دەناسی قاتیلی دڵ گەر نیگەهـ کەی سوویی موژگانت

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  832 بینین
دەناسی قاتیلی دڵ گەر نیگەهـ کەی سوویی موژگانت
ئەدا کە خوونبەها سا بووسەیێ دەستم بە دامانت
تەواو نابێ لە سەودای عاریزت بۆ دڵ، گرفتاری
لە داوی توڕڕە بەربوو کەوتە نێو چاهی زەنەخدانت
کەفەن پیراهەنم بێت و مەشۆن زەخمم وەسییەت بێ
بە خوونالوودە ئازادن لە مەحشەردا شەهیدانت
سەرم، ئەووەڵ قەدەم، دانا لەسەر کووچەی ڕەهی عیشقت
دڵ و دینم بە یەغما چوو لە سیحری چاوی فەتتانت
بەریم یەکسەر لە نیعمەتهایی فیردەوسی، لە دونیادا
کەرەم کەی گەر بە من لیمۆیی پوستانت لە بوستانت
دەپرسی گەر لە مەهجوورت: بە پەیکانی موژەت سەوگەند،
خەمیدەقامەتە سالمناسناوی ئەدەبی کەمان ئاسا لە هیجرانت