هەمیسان لەت لەتە جەرگم، بە یادی تیری موژگانت
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
2 خولەک
818 بینین
هەمیسان لەت لەتە جەرگم، بە یادی تیری موژگانت
سەراسیمەم لەبەر فیکری ئیشارەی چاوی فەتتانت
سییەهـڕۆژ و پەرێشانم لە قەیدی سیلسیلەی زوڵفت
گڕی خستە دڵم، دیسان، خەیاڵی لەعلی خەندانت
بە شەرحی میحنەتی دووری، دڵی سەختت دەسووتێنم
لەپاش دەردی جودایی، گەر ببم یەک شەو بە میهمانت
لەگەڵ من جەوری خۆت کەم بوو، ڕەقیبیش بوو بە هەمڕازت!
دەخیل فیرعەونی عەسری خۆت! مەکە سا گوێ لە هامانت
لە هەر سوو حاسیڵە زوڵمەت، ڕەهـ ئەندەر ڕەهـ لە گێسووتا
دەسا ئاوی حەیاتیش وا لەناو چاهی زەنەخدانت
ئەگەر خوێن ئاستینت تەڕ نەکا، ئەی خوسرەوی خووبان!
دەزیبێ سەر لە مەیدانا بە بازیی گۆیی چەوگانت
دڵی پەروانەوارم، حەسرەتا، عومری چ کۆتا بوو؟
بە ئەوەڵ شوعلە سووتاندی، چراغی ڕوویی ڕەخشانت
دوبارە زەخمی دڵ موشتاقە بۆ تیری نیگاهت، دەی
لە عیشوەت ئاوی زەهری چێشتبێ، گەر نووکی پەیکانت
بەبێ تو زیندەگیم ناوێ، لە دووریی تۆ حەیات مەرگە
لە دەستم بەرمەدە دامەن، وەرە دەستم بە دامانت
مەرامی خاتری ئەغیارە ڕەفتارت لەگەڵ سالمناسناوی ئەدەبی
بە میسلی عەهدی دونیایە وەفا و عەهد و پەیمانت