بە نووری بادە کەشفی زوڵمەتی تەقوا نەکەم چ بکەم

لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
 1 خولەک  15483 بینین
بە نووری بادە کەشفی زوڵمەتی تەقوا نەکەم، چ بکەم؟!
بە شەمعێکی وەها چاری شەوێکی وا نەکەم، چ بکەم؟!
لە خەزنەی دڵمدا هەرچی هەیە، هەر داغی سەودایە
دەسا ئەم نەقدە دەردی عیشقی پێ سەودا نەکەم، چ بکەم؟!
لەگەڵ دەستی مەلا ڕێ ناکەوێ زونناری زوڵفی یار
وەکوو «شێخکەس» ئیختیاری مەزهەبی تەرسا نەکەم، چ بکەم؟!
لە ڕێی ئەو شۆخەدا خۆم کردە خاک و پێی نەنا پێما
دەسا خاکی هەموو عالەم بە سەر خۆما نەکەم، چ بکەم؟!
دەمێکە شاری پڕشۆری مەحەببەت مات و خامۆشە
بە قانوونی تەجەننون شۆڕشێ ئینشا نەکەم، چ بکەم؟!
لە چاوا نم نەما بۆ گریە، نۆبەی سەجدە بەردەریە
سیاساڵم نەبارە، نوێژی ئیستیسقا نەکەم، چ بکەم؟!
لە سەر تۆم دوشمنە دنیا، قەزییەم مانع الجمععەرەبیە
کە تەرکی تۆ نەکەم، تەرکی هەموو دنیا نەکەم، چ بکەم؟!
بەجێ ماوم لە یاران، نابەجێ ماوم. ئەجەل، زوو بە!
بە مردن لەم قسووری ژینە ئیستیعفا نەکەم، چ بکەم؟!
ئەوا لەیلا بە ڕۆژی حەشر ئەدا وادەی لیقا مەحویناسناوی ئەدەبی!
هەتا قامی قیامەت، ئاهـ و واوەیلا نەکەم، چ بکەم؟!