ئەسیر و سەیدی قەیدی کەید و شەیدی نەفسی ئەممارەم

لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
 1 خولەک  6054 بینین
ئەسیر و سەیدی قەیدی کەید و شەیدی نەفسی ئەممارەم
لە دەست ئەم مارە بەدچارە، چیە چارم، خودا چارەم!
لە حەفتا تێپەڕیم و حەفتەیەک بۆ دین و بۆ دنیا
بە کاری خۆم و کاری کەس نەهاتم، وەی چ بێکارەم!
چ خۆش وەقتێ بوو ئەو وەقتەم لە گۆشەی بێکەسی دا بووم
وەکوو هایم لە دەشتی ناکەسی دا ئێستە ئاوارەم
بە ناخوون سورەتی یارم سەفحەی سینە نووسیوە
لە حەشرا وەقتی نەشری نامە کردن، منم و سیپارەم
سەراپامی بەر ئەشکەنجەی عوقووبەت گرتووە دەوران
لە بەر بێدەستییە وا تێ دەگەن خەڵقی کە بێچارەم
لە جەیبمدا ئەگەر یەک پارە شک نابەم، چ پەروامە
خودا گەر قابیلی دیبم هەتا سەر جەیبی سەد پارەم
نە شەیتان و نە دەوران و نە خزمانم بە من ناکەن
ئەوی نەفسی خەسیسم مەحویاناسناوی ئەدەبی کردوویە دەربارەم