بیبیێ یا نەیبیێ من داد و بێدادێ دەکەم
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
7142 بینین
بیبیێ، یا نەیبیێ، من داد و بێدادێ دەکەم
گوێ بداتێ، یا نەداتێ، ئاهـ و فەریادێ دەکەم
حەققی ئیخلاسە بەجێ هێنانی ئادابی خولووس
پێ بزانێ یا نەزانێ، من بە دڵ یادێ دەکەم
بێستوونی عیشقی شیرینێک ئەوا هاتۆتە پێش
گەر لە حەق بێم و نەیەم، تەقلیدی فەرهادێ دەکەم
ئاوی تێغی وەفقی هەر توشنە لەبێکە، من نەبێ
کارگەر بێ یا نەبێ، لەم مەزڵەمە دادێ دەکەم
دەرسی عیشقم هەر لە کن پەروانە یا بولبول بووە
بیگەمێ یا نەیگەمێ، هەر مەشقی ئوستادێ دەکەم
کوشتنی ئیسفەندیاری نەفسە بەستەی ڕایی پیر
گەر مەدەد کا یا نەکا، لەو شاهە ئیمدادێ دەکەم
بەم نزیکانە لە بەرمە مەحویاناسناوی ئەدەبی! ڕێگێکی دوور
بێتە دەستم یا نەیێ، هەر کۆششی زادێ دەکەم