بەس بکە ئەی ئەشکی خوێنینم بە غەممازی تەلاش
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
3577 بینین
بەس بکە، ئەی ئەشکی خوێنینم، بە غەممازی تەلاش
ڕازی عیشق و دەردی دڵ خۆ هەرچی بوو کردووتە فاش
ڕوومەتی ئازاری گەییێ من کە ڕوانیمێ، وتی:
من قسەم گەر دڵخەراشە، تۆ نیگاهت جان خەراش
شەرتی کرد ئیتر لە کوشتن بەس بکا، یا ڕەب بکەیی
ئەو وەفا بەم شەرتە کا، ئەمما لە قەتڵی من بە پاش
دڵ بژێوی هەر بە دەرد و داغە، تەزییدی دەوێ
قەت مەکە مەنعی، دوعاگۆ سەعیە بۆ ضمعەرەبیی مەعاش
سینە سەد لەت بوو، سەرم سەد داغی سەودا پێوە، چووم
عەرزی حاڵم کەم، بە ئیستیهزاوە دەیوت: چاک و باش
سەنگسارە زاهیری عاشق، دەروونی لالەزار
سوورەتی مەعشووقە گوڵزارە، جیبیللەت بەرد و تاش
دەرکی سەعبە، دەم مەدە مەحویناسناوی ئەدەبی، لە ئەسراری دەمی
چونکە بۆ لاشیءعەرەبیە، هەر سەعیەک بکا دەڕوا بەلاش