زەمزەم چییە بە زەمزەمەی ئایات و سەد حەدیس
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
3508 بینین
زەمزەم چییە، بە زەمزەمەی ئایات و سەد حەدیس
پابوونەوە لە شەئنی نییە تینەتی خەبیس
ئەهوالی ڕۆژی فیرقەت و ئەحواڵی عاشقان
لەو ڕۆژەدا موتابیقیە هل أتى حدیثعەرەبی
عەهد و وەفا نەماوە کە جەور و جەفایە باو
لەم عەسر و ئەهلە شەکوە ئەبەر تۆیە یا موغیسعەرەبی
دڵ لەت دەبێ کە هەر دوو جگەرگۆشەی ئادەمن
قابیلە ئەشقیایە، ابُو الانبیاعەرەبییە شیس
مەحویناسناوی ئەدەبی بە لوتفی تۆیە پەناهی لە قەهری تۆ
یا غوثُ یا غیاث بکم منکم استعیتُعەرەبی