بێ میهر و بێ مروەتیی تۆ هەر عەلەلخسووس
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
2514 بینین
بێ میهر و بێ مروەتیی تۆ هەر عەلەلخسووس
دەرحەق فیداییانی جگەر سۆختەی خلووس
ڕەحم و مروەتت نەبووە و نیشە، با خسووس
دەرحەق بە عاشقان و لە دەرحەق منا خسووس
تێر ئاوی کردووە دەمی تێغت چ گەلوەها
تینوو لەو ئاوە مامەوە من هەروەها خسووس
ئەم عالەمە کە مونتەزری جیلوەی ئەو مەهەن
دەمرن بەو ئینتیزارە هەموو لا بلاعەرەبی خسووس
لەو شۆخە نیمە چاوی تەرەححوم، کە مەزهەبی
جەور و جەفایە، دەرحەقی ئەهلی وەفا خسووس
لەم شارە خۆ هەموو ڕەوش و دەئبی ئادەمی
یەکبارە باری کردووە، دین و حەیا خسووس
نامەرد ئەوەندە موعتەبەرن لەم زەمانەدا
مەرد ئیعتباری کەم بووە، مەردی خودا خسووس
ڕەنجانی ئەهلی دڵ دڵە دەردە بەڵایەتی
مونکیر کە ناوی ئێمە ئەوەندە دەبا خسووس
هەرکەس لە حەزرەتێ بە تەما حەللی موشکیلە
مەحویناسناوی ئەدەبی لە حەزرەتی شەهی موشکیل گوشا خسووس