لە کن من ئەسڵی نییە و نەبووە عەیشی تەنها خۆش

لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
 1 خولەک  3763 بینین
لە کن من ئەسڵی نییە و نەبووە عەیشی تەنها خۆش
نیە بەهەشتی خودا هەم بە بێ ئەحیببا خۆش
لە خۆم و لەو کەسە خۆشم دەوێت و خۆشی دەوێم
خودایە، خۆش ببی و، تۆ ببی خودایا، خۆش
لە زوڵفیا و نە ڕوو، لێوی هەر لە کارایە
ئەو ئافتایە گەر ئاوا بووە، مەسیحا خۆش
کەسێکی هەرزە بە مەجنوونی وت: خەلیفە کە مرد
وتی: بە من چی، ئەتۆ بمرە، چاوی لەیلا خۆش!
بەڵایەکە، چ بەڵا؟ خوبسی باتینی هەمدەم
بە بێنی دەمیە دەکا وەقتی عەیشی من ناخۆش
لە هینی بوونی ڕەقیبا وتم: کە حەیفە جنێو
وتی: چ حەیفە، دڵی ئەو سەگەش ببێ با خۆش
لە تۆش و بولبول و دێوانە مژدە بێ مەحویناسناوی ئەدەبی
بەهارە شێتە کە کردوویە باغ و سەحرا خۆش