واعیز لە ڕەندی مەیکەدە دەگرێ کە اعتراض

لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
 1 خولەک  2541 بینین
واعیز لە ڕەندی مەیکەدە دەگرێ کە اعتراضعەرەبی
ڕازی نییە بە سەرنویشتی ئەزەل إنني لراضعەرەبی
بەو تاعەتە کە بۆ ئەم و ئەویە، بەهەشتی ویست
زاهید ئومێدەوارە بە ئەجری ڕیا رياضعەرەبی
تاکی ڕواوی خاکی چ مەینەت زەدە بووە،
پشکووتووە لە بەزمی مەی ئەمشەو هەر إنقباضعەرەبی
ئەم شان و شەوکەتەی لە پەناهی منایە غەم
وا من دەڕۆم و دەوڵەتی غەم دێتە إنقراضعەرەبی
وەک داغی غەم نیە، سپییە داغی ئینتیزار
چاوم ببینە، چاوە! کە موتبیقیەتی بیاضعەرەبی
نەقشی خودا ببینە، لە خەڵقی خودا گەڕێ
گەر ئەهلی ئیحتیرازی، لە کەس مەگرە إعتراضعەرەبی
مەحویناسناوی ئەدەبی حەزەر لە چاوی نەخۆشی ئەو ئاهوە
کم صادت الاسُود بالحاظها المراضعەرەبی