گۆرانی «گلەیی لە کەس ناکەم»
لەسەر ئاوازی گۆرانی «کدرم وار قەرە گویزلر»
لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
1173 بینین
گلەیی لە کەس ناکەم
بۆ بەختی خۆم ئەگریم
دڵی خۆم بۆ تۆ هانی
زاڵم قەدرت نەزانی
دائم دڵم ئەشکێنی
ڕۆژێک ئەبێ نامبینی
چاوکاڵ لە تۆ تۆراوم
دڵم تەنگە و گریاوم
بە ئاهم گرفتار بی
لای عەشقم شەرمەزار بی
هێندەت لێ پاڕامەوە
ڕووت نەکرد بە لامەوە
شەرت بێ ڕۆژێکم مابێ
نەیەڵم دڵمت لا بێ
دێی دەگەڕێیت لە شوێنم
ئەوسایە من ناتبینم