گۆرانی «دانیشتبووین لەگەڵ یار»
لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
2 خولەک
811 بینین
دانیشتبووین لەگەڵ یار
بە تیلەی چاوی بیمار
شوێن دڵم کەوتم ناچار
زۆری لێ پاڕامەوە
کەوتم و هەڵنەستامەوە
ئیختیاری بێ ئیختیار
ئینجا هاتە سەرینم
گیان گەیبووە بەربینم
ڕووناک بوو دەر و دیوار
مانگ بە کەتان ڕازابوو
دوو نار لە نوور سازا بوو
نووری «طورعەرەبی» لای تیرە و تار
هاتە گفتوگۆی یاری
حەڵوای گەزۆ ئەباری
ئاڵتر لە پەڕەی گوڵنار
ئاخ نازانن دڵ چۆنە
ئاگر بەربووە کای کۆنە
خۆم خستە بەر پێی دڵدار
بە دوو زوڵفی وەک زنجیر
پێکەنی وتی: ئەی پیر
وەک جوانێکی بەختیار
پێم وت: پیری ئازاد بووم
بەند نەبووم، بەند گوشاد بووم
وا بۆ تۆ هاتمە ژێر بار
فەرمووی: ئەو ڕۆژەی یەزدان
ئەوسا بووین بە بناوان
ئێمە پیاو ئەخەینە کار
نەوەی پەرین لە پێشین
بۆ لێقەوماوان خوێشین
هەم غەمخوارین، هەم دڵدار
گەر ئێمە نەبووینایە
کەچی لای ئێوە وایە
خودپەسند و دڵئازار
ئێمە حەز لە شەڕ ناکەین
نەتەوەی باش پەیدا کەین
بە خوێندن دەبین ڕزگار
ئەو مژدەیە لەو دەمە
چوومە ڕیزیان ئەو دەمە
وەتەن ئەکەین بە گوڵزار
من سەرمەست و ئەو هوشیار
دڵمی فڕاند بە یەکجار
ئاوڕێکی لێ دامەوە
تێکیەوە پێچامەوە
چاوی کەوت بە لەرزینم
یەخەی لادا بیبینم
دوو دوگمەی ترازابوو
باڵا دەستی «بیڤا» بوو
بە شیرینی گوفتاری
ئێجگار لێوی خاڵداری
لە برووسکەی سەر گۆنە
کەوتمە مەلە وەک سۆنە
پێم بەسترابوو وەک نێچیر
وا تۆیشم هێنایە گیر
قەلەندەری دڵشاد بووم
قەهرەمانی دێوزاد بووم
ئێمەی هێنایە مەیدان
بۆ سەرپەرشتی مێردان
ڕەگی دڵ ڕائەکێشین
باری غەمتان ئەکێشین
پیاو چۆن ئەهاتە کایە
جیهان هەر ئێوەی تیایە
بە هیوای خوێندن و چاکەین
وێرانەمان ئاوا کەین
لام هەناسەی مریەمە
خوا یار بێ ئەم سەردەمە