دڵ گەشایەوە

لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  802 بینین
دڵ گەشایەوە بە بەهەشتی گوڵ
گەشتی ناو گوڵان بوو بە سەفای دڵ
بۆنی گوڵ ڕۆحی تازە کردەوە
دڵخۆشیی تاڵیی لەبیر بردەوە
با بچینە ناو گوڵ بە گۆرانییەوە
بە زەمزەمەوە و شادمانییەوە
***
خوایە چەند خۆشە جیهان
لە ناو گوڵانا ژیان
خۆزگە گوڵ تا سەر ئەما
یا دیسان نوێ دەبووەوە
خۆش نەوا و ئازادە سەر
بێخەفەت بیبەینە سەر