گۆرانی «جەژن و بەهار»

لەسەر ئاوازی «عید الفرح»
لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  831 بینین
جەژن و بەهار گوڵ و گوڵزار
زۆر بە نەشئەدار
بلبل لەسەر گوڵ دەخوێنێ
دنیا زیندەگی ئەنوێنێ
جەژنمان هەر بمێنێ
بە هیوای جەژنەوە دڵ کرایەوە
بەدەن و گیان لە نوێ ئاو درایەوە
دیارە خۆشی جەژنمان زۆرتر بێ
چاکترە دڵ دەیەوێ خۆشتر بێ
جەژنەکەین، جەژنەکەین
جەژنەکەین، جەژنی وەتەن
جەژن و بەهار گوڵ و گوڵزار
زۆر بە نەشئەدار
ئێمە هەوڵی ئەوەمانە، بە هەموو
یەک کەوین، سەرکەوین
شادبین زوو بە زوو
جەژنی ڕاستی ئەوەیە پێکەوە بین
لە وڵاتا بەسەر ئازادی بژین
جەژنەکەین، جەژنەکەین
جەژنەکەین، جەژنی وەتەن