بۆ کوچی دوایی «مەلا ئەفەندی»

لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  904 بینین
ئاینی ئیسلام دەری خستووە
دوای مردن گیانی وەلی زیندووە
وەلی سفاتی خودای تێدایە
نائبی نەبی و لە بەند ڕەهایە
بە هیدایەتی خودا مەحفووزە
نەبی مەعسوومە، وەلی مەحفووزە
سیفەتی پایەی وەلێتی سیانە
عیلم و ئەدەب و زکری سوبحانە
جگە لەوەی ئەو بابی هەژار بوو
چاکە و بەخشەندەی هەزار هەزار بوو
نیوە شیعری دوای تەئریخی خشتە
وا مدرسەی ملای هەولێر بهشتە