بۆ مەحموودئاغا
لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
688 بینین
ئاخ ئاخ و داخ داخ، وەی وەی و ڕۆڕۆ
هەر هەشت بە جارێک لێم هاتوونە سۆ
ئای مەحموودئاغای سوارەی مەعییەت
سمێڵ بابڕی بەسام و هەیبەت
بەوەفا و نامووس، پیاوی قەدیم بوو
بۆ وەزیرانی پێشوو نەدیم بوو
داخەکەم ئێمە قەدرمان نەزانی
هەتاکو ئەجەل فرسەتی هانی
باوەڕم نییە پیاوێکی وەها
لەم زەمانەدا بێتەوە دنیا
بۆ تەئریخ ئەوەی کە جەرگی داغە
ئەڵێ ئاهـ سەد حەیف بۆ مەحموودئاغا