ڕەندی قەلەندەری
لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
1032 بینین
پێی وتم: پیری، لە جوانت چی؟ وتم: لاچۆ، نەمام
بێت و نەیبەستی بە داری پیرەوە ئەشکێت نەمام
دوێنێ بە تۆبەیەک قەدەحێکم شکاند
ئەمڕۆ بە خوێنی ئەو قەدەحە تۆبەکەم شکاند
ئەڵێن: ساڵێک دوانگزە مانگە
من مانگم دی چواردە ساڵە
فلان جێ قۆخ و قەیسی و نار و هەنگوین و ترێی باشە
بەڵام بێنە نموونەی پیاو لە داری گوێزێک داتاشە
من چوومە حەج، بەڵام ئەوە حەجی تەواو ئەکا
کە لێرە زیارەتی «کوڵبە» ی دڵشکاو ئەکا
خۆزگە وڵات وا ئاوا ئەکرا
کە لە «شەمە» دا جومعە ئەکرا