گۆڕانی پیتەکان بە یەکتر، جێگۆڕکێی پیتەکان و سوان و تێکشکانی وشەکان بە هۆی ئەو ئاڵو گۆڕانەی بەسەر پیتەکاندا دێ

لە کتێبی:
کۆی بەرهەمی قزڵجی
بەرهەمی:
حەسەن قزڵجی (1914-1985)
 59 خولەک  2583 بینین

مامۆستا مەسعوود موحەممەد لە کتێبی.. چەند حەشارگەیەکی ڕێزمانی کوردیدا، «لاپەڕەی ٩٤» ئیشارەی بۆ مەبەستێکی گرنگی دیکەی زمانەوانی کردووە کە بریتییە لە گۆڕانی «لامی قەڵەو» بە «ڕێی ناسک» لە شێوەی ئاخاوتنی کۆیێ و بەشێکی زۆری سۆراندا. دوای لێکۆڵینەوە و بە شوێندا گەڕان بۆم دەرکەوت کە ئەمە بەشێکە لە باسێکی درێژی زمانەوانی کە بریتییە لە گۆڕانی پیتەکان بە یەکتر. لە زمانی عەڕەبیدا بەمە دەڵێن «ابدالعەرەبی». گۆڕانی پیتەکان بە یەکتر، یا «ابدالعەرەبی»، یەکێکە لە قانونەکانی «تطورعەرەبی» و پێگەیشتنی هەر زمانێک. جگە لەمە دوو قاعیدەی دیکەش هەن کە ئەوانیش پێوەندییان بە وەزع و حاڵی پیتەکانەوە هەیە و، بریتین لە: «قلبعەرەبی- جێگۆڕکێی پیتەکان» و «تصحيفعەرەبی- سوان و تێکشکانی وشەکان بەهۆی گۆڕان و کەم و زیادکرانی پیتەکانەوە». هەر نەتەوەیەک، بەڵکو خاوەنانی هەر «لەهجە» یەک بە بۆنەی ئاو و هەوا و جێگا و چەشنی ژیان و کاروباری خۆیانەوە، ماسولکەکانی دەم و زمان و گەرویان گۆڕاوە و دەگۆڕێ. ئەمە کاری تەبیعەتە. سەبارەت بەمە و بە هێندێ هۆی نهێنی دیکە، لە «مخرجعەرەبی» ی پیتەکان و ئاواز و دەنگی هەر نەتەوەیەکدا خاسیەت و تایبەتیەکی وا پەیدا دەبێ کە لەگەڵ هی نەتەوەیەکی دیکە جیاوازە. لەبەر ئەم هۆیانە ڕەگەز و نەتەوە جیاوازەکانی دنیا «مخرجعەرەبی» ی تایبەتی خۆیان هەیە. وەکوو دەزانین «مخرجعەرەبی» ی: ح، ص، ض، ط، ظ، ع، وە بە وتەیێک ق، لە ڕۆژگارانی کۆنەوە لە زمانی فارسیدا نەبووە. وە «مخرجعەرەبی» ی: پ، چ، ژ، گ، ص لە عەڕەبیدا نەبووە. گەلێ پیت لە زمانە ئوروپاییەکانی ئەمڕۆدا نییە. «مخرج» ی لام لە زمانی ژاپۆنیدا نییە و لە فارسی کۆن و «ئەوێستا» شدا نەبووە ». کارمان بەوە نییە کە ئەمە هەتاهەتایە هەروا دەبێ و نەتەوەیەک یا خاوەنانی «لەهجە» یەک هیچ کاتێ ناتوانن ئەو پیتانەی نیانە بڵێن، یان نا؟ «چونکە بوون یا نەبوونی پیتێک سەبارەت بە بوون یا نەبوونی «مخرج» ی ئەو پیتەیە. «مخرج» یش لە ڕاهاتنی ماسوولکەی دەم و زمان و گەرو بەولاوە هیچی دیکە نییە. ماسوولکەی دەم و زمانیش بە تێپەڕبوونی دوور و درێژی ڕۆژگار و گۆڕانی وەزعی ژیان دەتوانێ بە گوتنی ئەو پیتانەش کە نییەتی ڕابێت ». ئەوەی کە گوتمان وەکوو ئیشارەتمان کرد، نەک تەنیا لە بارەی نەتەوەیەک بەڵکو لە بارەی تیرە و عەشیرەکانی ڕەگەزێکیش دروستە. بۆ نموونە و بۆ ئیشارەکردن بۆ مەبەستێکیش کە بۆ زمانەکەمان لە هێندێ بارەوە بێکەڵک نییە، وتەیەکی «بەهار» دەگێڕینەوە کە لە بارەی ڕەگەزی ئاریایی دەڵێ: «قەومەکانی ئاریایی بە یەک جار نەهاتوونەتە ئێرانشوێن. دەستە دەستە و عەشیرە عەشیرە و، خێڵ خێڵ لە ڕێگە جیاوازەکان «قەفقاز» و «مەرو» ەوە بۆ دۆزینەوەی لەوەڕگە، یا ڕاکردن لە تاوی سەرما و لە دەست دوژمن خاکی خۆیان بەجێهێشتووە و لە ماوەی چەند ساڵدا بەرەودوا هاتونەتە ئێران..» ئەم تیرە و خێڵ و عەشیرەتانە هەر کامێکیان لە خاکی ئەسڵی خۆیدا بەهۆی پێداویستی جێگەیی و ئاو و هەوا و ئەو دراوسێیانەوە کە بوویەتی، هێندێ جیاوازی لە زمانیدا لەچاو زمانی تیرەیەکی تر هەبوو. لە ئێرانیشدا لەبەر دراوسێیەتی خەڵکی ئەسڵی جێگاکان «یانی ئەو خەڵکەی پێش ئەوەی ئەمان بێن لەو جێگایانە دەژیان- ح.ق» زمانی خەڵکە ئەسڵیەکە کاری کردۆتە «لەهجە» ی ئەوان. ئاخرەکەی ئەو «لەهجە» جیاوازانەی کە ئێستاش نموونەیان لە ئێران ماوەتەوە پەیدابوون. ئەم وتەیەی دوایی «بەهار» بە ڕواڵەت لەگەڵ قسەکەی سەرەوەی یەک ناگرێتەوە. چونکە لە قسەکەی سەرەوەی وا دەردەکەوێ، تیرە و عەشیرەتەکانی ئاریایی پێش ئەوەش کە بێنە ئێران «لەهجە» ی جیاوازیان هەبووە. بەڵام وا دیارە مەبەستی لەو «لەهجە» یانەی کە پەیدابوون، «لەهجە» کانی زمانی فارسییە. نەک وەک هێندێ کەس بیەوێ زمانی کوردی بەژێر لچەوە کات و بە «لەهجە» ی بژمێری. بە پێی ویژدان پێویستە بڵێین ئەم پیاوە زانا و دڵهەراوە لە بیروڕای دزێوی ئاوا دوورە. چونکە لە داوێنی لاپەڕەی «١٧» ی کتێبەکەیدا دەنووسێ: «مەبەستی ئێمە لە زمان «langue» یە، هەر کاتێ بمانەوێ بڵێین فڵان زمان «dialecte» ی فڵان زمانە دەڵێین «شاخە- لک» هەر کاتێکیش مەبەستمان «patais» بێ دەڵێین «لەهجە». بۆ نموونە زمانی دەری لکێک بووە لە زمانی ف ڕۆژهەڵاتی ئێران و ناوچەکانی «بەڵخ و ماوراءالنهرشوێن» پاشان بۆتە زمانێکی سەربەخۆ و خاوەنی «لەهجە» ی جیاجیا، وەکوو «لەهجە» کانی بخارائی و تاجیکی. کوردیش هەروەهایە ڕۆژێک لکێک بووە لە زمانی مادی یا زمانە ڕۆژئاواییەکانی ئێران، وە ئەمڕۆ زمانێکی سەربەخۆیە و لوڕی و پشتکۆیی بە «لەهجە» کانی ئەو زمانە دەژمێردرێن». ڕاهاتنی ماسوولکەی دەم و زمان و گەور بە چەشنێکی تایبەتی، دەبێتە هۆی ئەوە کە خاوەنەکانی زمانێک یا تەنانەت خاوەنەکانی «لەهجە» یەک هێندێ پیت یا وشەیان بۆ نەیەت و بە لایانەوە لەبار و لە زمان خۆش نەبێ. ئەوسا ئەوانە بە چێشکەی خۆیان ئەو پیتانە یا ئەو وشانە لەبار و لە زمان خۆش دەکەن جا ئەمە بە گۆڕینی پیتەکان، یا بە گۆڕینی جێگای پیتەکان، یا بە سواندنی وشەکان. «لەهجە» کان بەهۆی هاتوچۆ و تێکەڵی و ئاخرەکەی نووسینەوە لە یەکتردا تەئسیر دەکەن و تەئسیریش وەردەگرن. جا ئەو وشانەی کە «ابدالعەرەبی» و «قلبعەرەبی» یان تێد ڕوودەدا ئەگەر بکەونە مەیدانی هەراوی زمانەوە و زۆربەی خەڵک وەریانگرن ئەوا دوای گۆڕانەکە دەبنە دوو وشە. دەنا لە ناوچەی خۆیاندا وەکوو شێوەیەکی ئاخاوتن دەمێننەوە. ئەمە لە هەموو زمانێکدا تەنانەت لە زمانە پێشکەوتووەکانیشدا هەروایە. ئێستا ئەوا بەرەودوا لەم سێ مەبەستە دەدوێین:

١. گۆڕانی پیتەکان بە یەکتر:

لەبەر ئەوە کە زمانی کوردی خزمایەتی لەگەڵ زمانە ئێرانییەکان هەیە و شتی هاوبەشیان لە نێواندا زۆرە، مەبەستەکە لە دوورەوە دەست پێدەکەین، تا ڕەوتی مێژوویی گۆڕانی پیتەکان باشتر دەرکەوێ. «بەهار» لە کتێبەکەیدا «سبک شناسیفارسی» چەند لیستەی بۆ نیشاندانی گۆڕانی پیتەکان لە وشەی ئەوێستایەوە بۆ وشەی پەهلەوی، هەروەها بۆ نیشاندانی گۆڕانی پیتەکان لە وشەی پەهلەوی و دەریدا هێناوە و نموونەشی لەو وشانە نیشان داوە. لێرەدا بە پێی لیستەکانی ئەو، گۆڕانی ئەو پیتانە نیشان دەدەین و، نموونەی کوردی دەهێنین. لە وشەکانی ئەوێستایی و پەهلەوی کە ئەو هێناونی، تەنیا ئەو وشانە دەهێنین کە لە کوردیشدا هەن، یا ڕیشەی وشەیەکی کوردین. بۆ گۆڕانی هەر پیتێک کە نموونەی لە کوردیدا نەبێ، یا باشتر بڵێین من نەمدۆزیبێتەوە نیشانەی پرسیار لە بەرامبەریدا دادەنێین.

ئەم باسە بە بڕوای من باسێکی گرنگە و لەسەر ڕۆیشتنی خزمەتێکی زۆری زمانەکەمان دەکا. ئەم وتارە تەنیا دەرگا کردنەوەیەکە بۆ لێدوان و شیکردنەوەی پتر. ئاشکرایە کە بە لێکۆڵینەوەی ورد و لەسەرخۆ ڕاست و دروستی هەر مەبەستێک باشتر ڕوون دەبێتەوە و قوڵاییەکەی دەردەکەوێ.

ئەلف گۆڕانی پیتەکان لە ئەوێستاییەوە بۆ پەهلەوی:

«ئەلف» گۆڕانی «ا» بە «خ» لە کوردیدا؟

گۆڕانی «ا» بە: «هـ» ئەرد- هەرد

ئێسک- هێسک

ئەو- هەو

ئەسپ- هەسپ

ئاواڵ- هاڤاڵ

ئاسان- هاسان

چاو- چەهڤ:

«وەرە بیناهیا چەهڤان ببینم بەژن و باڵایێ»

«مەلای جزیری»

ئای- های:

«های ساقی بازاڕ جیلوەی دڵداران»

«مەولەوی»

گۆڕانی «ث»

بە: «ت»

بە: «ف»

بە: «هـ»

گۆڕانی «ت»

بە: «ذال» لە کوردیدا؟

بە: «س»- دیومەتەوە- دیومەتۆ- دیگمەسۆ «شارەزوور»

گۆڕانی «ج»

بە: «چ»- جیڕ- چیڕ

بە: «ژ»- دراجە «ئەوێستایی»- دراژ «پەهلەوی»- درێژ «کوردی»

لە کوردیدا: جەم- ژەم

گێج- گێژ: نموونەی «گێج»: «کای دڵم نە گێج مەوج فەنادا»

«مەولەویکەس»

- جە- ژ «بەمانای لە»:

«جەی عەرسەی ئەی دەور پڕ جە دەردی سەر»

«خاناکەس»

«ژ جەفایا تە نەما قەت لەمە ڕەنگ»

«مەلای جزیریکەس»

«شەڕ ژ بێکارییێ چێترە»

«کۆمەڵە تێکستی فۆلکلۆری پڕۆفیسۆر کوردۆیێف».

بە: «ز» لە کوردیدا؟

گۆڕانی «خ»

بە: «هـ» دخیو «ئەوێستایی»- دهیوک «پەهلەوی» یانی گوند- دهۆک «کوردی».

بە: «هـ»- خون- هون:

«دیم ناڵچەکەی داخ دڵە پڕ جە هون»

«مەولەوی»

بە: «هـ»- خەستە- هەستە- هەسە: دۆی پاڵیوراو

بە: «هـ»- خشک- هشک:

«زاهدێ هشک تەبع سەودایە»

«مەلای جزیری»

بە: «هـ»- خوەرد- وەرد:

«ناڵا و گرەوا و خولیاوە و خول وەرد»

«مەولەوی»

گۆڕانی «دال»

بە: «ز»- ادم «ئەوێستایی»- آز «پەهلەوی»- ئەز «کوردی»:

«ژ بەر حوبا تە لالم ئەز»
«زەعیفم وەک هیلالم ئەز»

«مەلای جزیری»

بە: ز- دمان «ئەوێستایی»- زمان پەهلەوی- زەمان کوردی.

گۆڕانی «ذال»

بە: «ژ»

بە: «ت»

بە: «چ»

بە: «دال»

بە: «لام» لە کوردیدا؟

گۆڕانی «ر»

بە: «ل»- یار «ئەوێستایی»- سال «پەهلەوی و کوردی».

یار «jahr» بە مانای ساڵ. لە زمانی ئەڵمانیدا ماوەتەوە. وا دیارە ئەمە وشەیەکی ئاریایی کۆنە گۆڕانی «ی» بە «س» یش لە جێگەی خۆیدا دێت.

بە: «ل»- بوری «ئەوێستایی»- بابل «پەهلەوی»- ببر «دەری».

بە ور کوردی وەکوو ئەوێستایەکە:

«هەتا دوێنێ دەیکرد شوانی»
«ئەوڕۆکە بەوری بەیانی»

«تحفەی مظفرییەناوی تایبەت»

بە: «ل»- «بەرگ»- وەلگ:

«چون وەلگ شادی من وای دووری لەیل»

«مەولەوی»

بە: «ل»- «روا»- لوا:

«ئازیز دیارەن وادەی لوامەن»

«مەولەوی»

- قیر- قیل «موکریان»

- قورینگ- قوڵینگ «مەلێکە»

- مر- مەل

- وەرام- وەڵام

- گێر- گێل «گەشت و گێل»

- سۆر- سوڵ: سوێر

- بگێری- بگێلی:

«وەڕۆی مەحشەردا بگێلی دڵشاد بگەڕێی»

«مەولەوی»

لە بەرایی ئەو وتارەدا بە گێڕانەوە لە بەهار گوتمان «مخرج» ی لام لە فارسی کۆن و ئەوێستاشدا نەبووە. ئەگەر ئەمە لە بارەی کوردی کۆنیش ڕاست بێ، دەبێ بڵێین ئەو لامانەی لە کوردیدا هەن «رێ» بوون و گۆڕاون بە لام و، زمانی خەڵکەکانی نیشتەجێی ئەسڵی پێش هاتنی کوردەکان بۆ جێگاکانی ئەم ناوچەیە و، خەڵکەکانی دراوسێشیان بە ڕەوتی ڕۆژگار لە پەیدابوونی «مخرج» ی «لام» لە زمانی کوردیدا تەئسیریان بووە. ئەمە بە تێکستێکی کوردی پێش «ئەوێستا» یا هاوزەمانی «ئەوێستا» ئیسپات دەبێ کە نەبیستراوە تا ئێستا شتێکی ئاوا دۆزرابێتەوە. لە لایەکی دیکەشەوە ئەمە لەو بارەدایە کە وای دانێین زمانی کوردی لکێک بووە لە زمانەکانی ڕۆژاوای ئێران. بەڵام ئەگەر بڵێین لکێک بووە لە زمانی «مادی»، ئەوسا بە پێی تێکستێکی «مادی» ڕوون دەبێتەوە کە لام لە زمانی مادیدا هەبووە، یان نا؟ دیسان نەبیستراوە شتێکی ئاواش دۆزرابێتەوە. بەهەرجۆر، بە بوون و نەبوون، دواڕۆژ دەبێ وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە.

گۆڕانی «ز»

بە: «دال»- زم «ئەوێستایی»- دمیک «پەهلەوی»- زمین «فارسی»- زەمین «کوردی». فارسی و کوردی ڕیشەی «ئەوێستایی» یەکەیان هێناوە. ڕیشەی «زم» وا دیارە وشەیەکی کۆنی ئاریاییە. لە هێندێ زمانی سلاڤیانیشدا ماوە. وەکوو لە زمانی بولگاریدا دەڵێن: «زێمیا»، «زێمێن» یش بە مانای جێگا، خاک. لە ڕووسیشدا بە زیادکردنی لام «زێملیا» دەڵێن: بە «دال»- زیمە «ئەوێستایی»- دمستان «پەهلەوی»- زمستان «فارسی»- «زستان کوردی». ئەمیش وشەیەکی کۆنی ئاریاییە. لە ڕووسی و بولگاریشدا دەڵێن.«zima»«zimia». لە ناوچەی «ئەردەڵان»، «زمسان» دەڵێن بە فڕێدانی «ت». لە هێندێ جێش «زوسان» دەڵێن.

ئەمەیان وا دیارە لە ڕیشەی «زەو» وەرگێڕاوە. بە مانای «تولد» و بەخۆداهاتن و پەرەگرتن. ئەسڵەکەی «زەووەستان» بووە، سواوە و بۆتە «زوسان». ڕەنگە «زستان» یش لەم ڕیشەیە بێ فڕێدانی «واو»، نەک لە ڕیشەی «زم».

بە: «س»- یز «ئەوێستایی»- یسن «پەهلەوی» جشنفارسی «فارسی» جەژن و جێژن «کوردی» گۆڕانی «ی» بە «ج» و «ز» بە «ژ» لەمەبەدوا دێ. یەز بە زیادکردنی «نون» لە شێوە ئاخاوتنی هەوشاردا ماوە. وەک لە گۆرانیدا دەڵێن:

«هۆ یەزن، یەزن، یەزن»

«هۆ یەزن، تۆ بدەن وەمن»

بە: «س»- زگ- سک

گۆڕانی «س»

بە: «هـ»- دسە «ئەوێستایی»- دە «پەهلەوی»- دە: ژمارە «فارسی- کوردی».

بە: «ش»- میسوان «ئەوێستایی»- همیشک «پەهلەوی»- همیشە «فارسی»- هەمیشە «کوردی»، لە کوردیدا «هەمیسان» هەیە، کە نزیکترە لە ڕیشەی ئەوێستاییەکە. بەڵام ماناکەی نەختێ گۆڕاوە. یانی دووبارە.

بە: «ش»- سۆڵە- شۆڵە. نموونەی «سۆڵە»:

«چراکەی ماڵیان سوڵە سۆڵیەسی- شوە گولەکەی بۆڵەبۆڵیەسی».

«گۆرانی»

نموونەی «شۆڵە»:

«چون شۆڵەی خورشید ڕەوشەن بیەن لێم- جە هام نشینیش بەد مەیۆنەرێم».

«خانا»

گۆڕانی «ش»

بە: «هر»

بە: «ز» لە کوردیدا

گۆڕانی «غ»

بە: «ز»- تیغر «ئەوێستایی»- تیر «پەهلەوی»- تیر- تیزفارسی «فارسی»- تیژ «کوردی»، بەڵام «تیغەرە» مان هەیە کە ئەوێستاییەکەیەتی. «تیغەرەی پشت» یانی: «ستونی فقراتفارسی»

بە: «خ»- چراغ: «ئای چراغ، چە ئاخ؟ ئاخ پەی ئاخدارێ».

«مەولەوی»

مەلا چراغ کە مەولەوی ڕووی قسەی تێدەکا ناوی دۆستێکی مەولەوی بووە- مامۆستا مەلا کەریم لێکۆڵینەوەی دیوانی مەولەوی:

بە: «خ»- تیغ- تیخ

بە: «خ»- باغ- باخ

بە: «خ»- تەغار- تەخار «موکریانی»

بە: «انگ»- درغە «ئەوێستایی»- درنگ «پەهلەوی»- درەنگ- دیرفارسی «فارسی»- درەنگ «کوردی». لە ناوچەی «ئەردەڵان» دێریش دەڵێن.

بە:ٕ «واو»- مرغە «ئەوێستایی»- مرو «پەهلەوی»- مرغفارسی «فارسی».

لە کوردیدا «مر» هەیە وەکوو «مامر» بە فڕێدانی «غە» ی ئەوێستاییەکە.

گۆڕانی «ف»

بە: «پ»- چڤە- «چپە». چپە زۆرە دەگوترێ. نموونەی چفە:

«چفەی گەردن کەچ مەرگی من چێش وات».

«مەولەوی»

گۆڕانی «کاف»

بە: «گاف»- کرم «ئەوێستایی»- گرم «پەهلەوی و فارسی»- گەرم «کوردی».

گۆڕانی «ت»

بە: «کاف» لە کوردیدا؟

گۆڕانی «انگ»

بە: «ی» ونگوهی «ئەوێستایی»- ویە «پەهلەوی»- بە «فارسی»- بە «کوردی».

بە: «س»- ماونگە «ئەوێستایی»- ماس «پەهلەوی»- ماە «فارسی»- مانگ لە کوردیدا لە ئەوێستاییەکە نزیکترە.

بە: «هـ»- انگر مینو «ئەوێستایی» اهرمن «پەهلەوی»- آهرمن «فارسی دەری» ئەم وشەیەم لەبەر ئەوە هێنا لەم دواییاندا، لە چاپەمەنی کوردیدا جاروبار ناوی دێ.

گۆڕانی «گاف»

بە: «غ»- تیگرە «ئەوێستایی» تیگ- تیژ پەهلەوی- تیغ- تیز- تیج «فارسی»- تیژ- تیغ- تیخ- «کوردی».

بە: «ژ»

بە: «ج»

بە: «ز» لە کوردیدا؟

گۆڕانی «هـ»

بە: «ا»- هر بزر «ئەوێستایی»- البرز «پەهلەوی»- البرزفارسی «فارسی- کوردی» ئەمە بۆتە ناو بۆ چیایەکی تایبەتی. بەڵام لە کوردیدا بە کەژ یا شتی زۆر بڵیند دەڵێن «هەرەبەرز».

بە: «خ» هور خشیتە «ئەوێستایی»- خورشید «پەهلەوی»- خورشیدفارسی «فارسی» لە کوردیدا «خورشید» وەکوو ناو هەیە. یانی خۆرەتاو- تیشکی ڕۆژ. لێرەدا قسە لە «هور» ە کە بۆتە «خۆر». بەڵام لە شێوەی هەورامیدا «هور» ی ئەوێستایی ماوەتەوە.

بە: «ل»- مهر گوش «ئەوێستایی»- ملکوش «پەهلەوی»، ناوی کەس لە کوردیدا ناوچەی «گەرۆس»، مەڵکە ناو هەیە.

گۆڕانی «واو»

بە: «گ»- ورز «ئەوێستایی» گرز «پەهلەوی»- گرزفارسی «فارسی»- گورز «کوردی» لە کوردیدا «وەرز» بەمانای چوار یەکێک لە ساڵ هەیە.

بە: «گ»- وهرک «ئەوێستایی»- گرگ «پەهلەوی»- گرگفارسی «فارسی»- گورگ «کوردی».

بە: «گ»- پەمۆ- پەمک

بە: «گ»- هەموو- هەمگ

بە: «گ»- بەرۆ- بەرگ. لە ناوچەی «ئەردەڵان» و «شارەزوور» و لە «جافەتی» گۆڕانی «واو» بە «گاف» زۆرە.

بە: «ب»- وفر «ئەوێستایی»- بفر «پەهلەوی»- برففارسی «فارسی»- بەفر «کوردی».

بە: «ب»- «بەور» لە ناوچەی ئەردەڵان، گۆڕانی «ف» بە «واو» لەمە دوا دێ. «وەرۆ» هەورامی بە «قلب و ابدالعەرەبی».

بە: «ف»- جوت- جفت. حەوت- حەفت. سێو- سێف. کێو- کێف. شوتی- شفتی.

بە: کەوت- کەفت: «داخۆ جەدۆسان هەم کێ دورکەفتەن».

«مەولەوی»

بە: «ف»- چەوت- چەفت «یە چێش بێ هەی چەرخ ڕا چەفت کەچ ڕەو» «ڕۆ نەکەدیوە جە بەختم ئیمشەو».

«خانا»

گۆڕانی «ی»

بە: «س»- یار «ئەوێستایی»- سال «پەهلەوی»- سال «فارسی»- ساڵ «کوردی».

بە: «ن»- خیە «ئەوێستایی» خانێک «پەهلەوی»- خانی «فارسی»- کانی «کوردی».

گۆڕانی «خ»

بە: «ک» لە کوردیدا هەیە. لەمەودوا دێ.

بە: «ا»- پیتی «ئەوێستایی»- پات، پد «پەهلەوی»- بذ، بد «فارسی».

«بەهار» دەڵێ: «پد- بد» ئەداتێ گەورەیی و باوکایەتین.

وەک «موبذ- اندرزبد».

ڕەنگە وشەی «پەیت» ی کوردی کە بەمانای خێرا و بەتوانایە، وەکوو دەڵێن: لە چاو شەلان پەیتە لەگەڵ «پیتی» ئەوێستایی خزمایەتی هەبێ.

بە: «ا»- ڕێ- ڕا «ڕاگەی حەقیقەت جە ویرت شییەن».

«مەولەوی»

بە: «خ»- یشتی «ئەوێستایی»- خشت «پەهلەوی- فارسی»- خشت «کوردی».

«بێ» گۆڕانی پیتەکان لە پەهلەوییەوە بۆ دەری:

گۆڕانی «ا»

بە: «هـ»- اوش «پەهلەوی»- هوش «دەری»- هۆش «کوردی».

بە: «هـ»- ئاژوین- هاوژین

بە: «هـ»- ئۆگر- هۆگر.

بە: «هـ»- ئاموشۆ- هاموشۆ

بە: «هـ»- ئیدی- هیدی

بە: «هـ»- ئیتر- هیتر.

بە: «هـ»- وای- وەی: «چون وەلگ شادی من وای دوری لەیل».

«وەی شوم بەرد ئەو هەر نەورشتەی سیوەیل»

«مەولەوی»

وەی شوم- بای شوم. «وەیشومە- شەختە» لەمەوە هاتووە.

بە: «ز»- ایررای «پەهلەوی»- زیرا «دەری». لە کوردیدا «ئەرای» هەیە، یانی: بۆ. لەبەر ئەمە «ئەڕای» کوردی لە «اهی ریە» ی ئەوێستایی نزیکە. نموونەی «ئەڕای»:

«کوڕ خاس ماڵ ئەڕای چەشە. کوڕ خەراو ماڵ ئەرای چەشە».

«قسەی نەستەقی ناوچەی کرماشان»

بە: «ش»- مار- همار «پەهلەوی»- شمار «دەری»- ژمار «کوردی».

بە: «نا»- اپیتاک «پەهلەوی»- ناپیدا «دەری».

بە: «خ»- ارشت «پەهلەوی»- خرشت «دەری» نێزەی کورت لە کوردیدا؟

بە: «ع»- لال دەری لعل- لال «کوردی».

«لال جە بەدەخشان سەر مەدۆ وە سەنگ»

«نیەن وێنەی لال لە بانت خۆش ڕەنگ»

«خانا»

«لال» بە چەشنی گشتی لە «دەری» دا بە مانای ڕەنگی سوور بووە، پاشان بۆتە «لعل»، بە بەردێکی بەنرخیش دەگوترێ کە لە چیای «بەدەخشان» ەوە هێناویانە.

بە: «ع»- ادییا «دەری»- عیار «عەڕەبی».

بە: «ع»- کاک «دەری»- کعک «عەڕەبی».

بە: «ع»- ئیل «مغولی»- عێل «کوردی»:

«ئەو ساتە زانام بەختەکەم شەڕ بی»

«عێلەکەم هامڕای عێل سەگوەڕ بی»

«مەولەوی»

بە: «ی»- ڕا- ڕێ «کوردی»: «مەو تەنەکەی چەم دیدەت هانە ڕێت».

«مەولەوی»

بە: «ی»- مزگانێ- مزگێنی: مزگێنی زۆر دەگوترێ. نموونەی مزگانی:

«ئەی دڵ مزگانی ئاما کۆچ یارم»

«مەولەوی»

هەروەها لە هێندێ وشەشدا کە لە عەڕەبییەوە وەرگیراون

وەک: حسابل- حەسێب. رکاب- ڕکێب- ڕکێف، وە هی تر.

بەزیاد کردن- سپێ- «ئەردەڵان»- ئەسپێ- سپی دار- ئەسپیندار. لە هێندێ ناوچە

- زمان- ئەزمان «بڵباس»

- ناردن- ئەناردن. پاشان «ا» گۆڕاوە بە «هە»- هەناردن «کۆیە».

بە فڕێدان- پاناک «پەهلەوی»- پناە «دەری»- پەنا «کوردی»

- اسوار «پەهلەوی»- سوار «دەری»- سوار «کوردی»

- ئەوێ- لەوێ

- ئەوەندە- لەوەندە

گۆڕانی «ت»

بە: «ێ»- لە کوردیدا؟

بە: «دال»- پتاک «پەهلەوی»- پیدا «دەری»- پەیدا «کوردی»

بە: «دال»- تا- دا «دا بە یەکبارە بە بادا عومری خەڵق»

«مەحوی»

«دال»- زرتشت «پەهلەوی»- زردشت «دەری»- زەردەشت «کوردی».

بە: «ذ»

بە:«ز»

بە: «ر» لە کوردیدا؟

بە: «غ»- پیتام «پەهلەوی»- پیغام «دەری»- پەیغام- پێغەم «پێغەمبەر»، «کوردی».

بە: «ک»- توخشاک «پەهلەوی»- کوشا «دەری» کۆشین و کۆشان «کوردی» وشەیەک هەیە لە کوردیدا: «توخوس» یانی تۆرە. تۆ بڵێی لەم ڕیشەیە نەبێ؟

بە: «ک»- هێشتا هێژکا «ئەو سبە بوو، هێژکا زوو بوو». تێکستە فۆلکلۆرییەکانی پڕۆفیسۆر کوردۆیێف.

بە: «م»

بە: «ن»

بە: «هـ» لە کوردیدا؟

بە: «هـ»- متر- متروپان «پەهلەوی»- مهر، مهربان «دەری». لە کوردیشدا میهرەبان دەکوترێ.

بە: «ی»- پتوند «پەهلەوی»- پیوند «دەری»، پێوەند «کوردی».

بە: «ی»- پتمان «پەهلەوی»- پیمان «دەری»- پەیمان «کوردی».

فڕێدان- دەست- دەس: «بەڕووی نازەوە جام گیرە وەدەس»

«مەولەوی»

کۆست- کۆس: «زاهیرەن دڵم کۆسش کەفتەن»

«مەولەوی»

گۆڕانی «ب»

بە: «واو»- بالای: بەمانا بەرزی «پەهلەوی»- والا «دەری»- «باڵا» و «واڵا» هەردووکیان لە کوردیدا دەگوترێن. «باڵا» بە مانای بەرزی قەد و قامەت. «واڵا» بە مانای بەرز، شتومەکێکی بۆ بووکی دەکڕن، بە تایبەتی قوماش و پارچە. دەڵێن «واڵا بووک». «واڵە» ش هەیە، بەمانای ئەسپاب.

وەکوو: «وردەواڵە، ئاسنەواڵە».

بە: «واو»- بیر- ویر «قەڵای ویرم سەیل هونا و بەردەبێ»

«مەولەوی»

بە: «واو»- کەباب- کەواو: «دووی کەواو دڵ پۆشان سەر هەردان»

«مەولەوی»

بە: «واو»- بای- وای: «چون وەلگ شادی من وای دووری لەیل».

«مەولەوی»

بە: «واو»- بەهار- وەهار: «ئاماوە وەهار، وەهاری شادی»

«مەولەوی»

بە: «واو»- زبر- زور

بە: «واو»- بە- وە: «گاهێ ڕوو وە ڕووی لەیلێ ئەندازان»

«مەولەوی»

بە: «واو»- زبان- زوان: «زوان کرد بە تیغ جەوهەری فۆلاد»

«خانا»

بە: «پ»- بچشک «طبیب»، «پەهلەوی»- پزشک «دەری»- پزیشک «لە کوردیشدا دەگوترێ»

بە: «زبان- زمان». بە «واو» یش زبان- زوان:

«ناما بە زوان دەمێ هەر لاڵ بێ»

«خانا»

فڕێدان- دەستوبر «پەهلەوی»- دستور «دەری»- دەستور «کوردی»

گۆڕانی «پ»

بە: «ب»- اپیژار- «پەهلەوی»- بیزار «دەری» بێزار «کوردی»

- آب «پەهلەوی»- آب «دەری»- ئاو «کوردی»

- خواپ «پەهلەوی»- خواب «دەری»- خاو- خەو «کوردی»

- تاپ «پەهلەوی»- تاب «دەری»- تاو «کوردی»

بە: «ە»- کوپ «پەهلەوی»- کوە «دەری»- کۆ «کوردی»

مەبەست لە هێنانی ئەم چوار نموونەیە نیشاندانی ڕیشە و خزمایەتی وشەکانە. نەک گۆڕانی پیتەکان لە کوردیشدا. لەمەش بەدوا تووشی نموونەی وا دێین کە هەر بۆ ئەم مەبەستە دەیانهێنین.

بە: «ف»- پیل «پەهلەوی»- فیل «دەری» و «کوردی»

فڕێدان- دپیوان «پەهلەوی»- دیوان «دەری» و «کوردی»

- کرپ «پەهلەوی»- کر «دەری»- کەڕ «کوردی»

گۆڕانی «ث»

بە: «ز»

بە: «ت» لە کوردیدا؟

گۆڕانی «ج»

بە: «غ»- دروج «پەهلەوی»- دروغ «دەری»- درۆ «کوردی» بە فڕێدانی «ج»

گۆڕانی «چ»

بە: «ج»- خراچ «پەهلەوی»- خراج «دەری»- خەراج «کوردی»

- ڕچیاگ- ڕچاو «ئەردەڵان»- ڕجاف «کوردی سۆڤێتی»

بە: «ز»- هچ «پەهلەوی»- از «دەری»- از، من «کوردی بادینانی»، لە سۆرانیدا: «ئەگەر زانی ئەزم، ئەگەر نەیزانی دزم».

- روچن «پەهلەوی»- روزن «دەری»- ڕۆچنە «کوردی» نەگۆڕاوە.

- ارچانیک «پەهلەوی»- ارزانی «دەری»- هەرزانی «کوردی»

- رۆچ «پەهلەوی»- روز «دەری»- ڕۆژ «کوردی»، لە ناوچەی «ئەردەڵان» ڕۆجیار و ڕۆچیاریش دەڵێن بە بێ گۆڕانی «چ»

بە: «ش»- کەنچیە و کناچە- کەنیشک «ئەردەڵان و شارەزوور»

- فریچک- فریشک «موکریانی»

- بچۆ- بشۆ: «فرسەتن ئەرواح بشۆ وە پێشواز»

«مەولەوی»

ئێمەیچ، ئێوەیچ، ئەوانیچ «ئەردەڵان و هەورامی»، ئێمەیش، ئێوەیش، ئەوانیش «گۆڕان».

- چ تاق- شتاق: «ئەو شیرانە شتاق مەحمەڵی دەشتیانیان نەبڕی».

«تحفەی مظفریناوی تایبەت»

بە: «گ»

بە: «غ»

بە: «ی» لە کوردیدا؟

گۆڕانی «خ»

بە: «ش»- دوخ، دوخیژک «پەهلەوی»- دوش، دوشیزە «دەری»- دۆت «کوردی- ناوچەی کرماشان»

بە: «هـ»- خۆر- هۆر

- خین کار، بەمانای خوێندکار- هین کار «کوردی سۆڤیتی». لە ناوچەی «هەولێرشوێن» لە جیاتی «دەخوێنێ» دەڵێن «دەخینێ».

خوێن- خۆن- هۆن:

«کام هونەن دەروون دیسان نۆشاوە»

«مەولەوی»

فڕێدان- دۆخ «پەهلەوی»- دۆ «کوردی». تەنیا لە وشەی «دۆخەوا» دا ماوە.

- بەخش- بەش، بەخشینەوە- بەشینەوە.

بە: «غ»- تیخ «پەهلەوی»- تیغ «دەری». هەردووکیان «کوردی» ن.

- جەخز- جەغز

- باخەڵ- باغەڵ

بە: «ف» لە کوردیدا؟

گۆڕانی «دال»

بە: «ز»- دفر «پەهلەوی»- زبر «دەری»- زبر، زۆر «کوردی»

دانا - زانا

دانیال - زانست

بە: «هـ» - زرد، زردخانە «پەهلەوی» - زرە، زرەخانە «دەری» - زرێ «کوردی»

بە: «ی»- ادوین «پەهلەوی» - آیین «دەری» - ئایین «کوردی»

ادوینک «پەهلەوی» - آئینە «دەری» - ئاوێنە «کوردی»

«دال» فڕێدراو «ک» بووە بە «هـ».

ئەمە لە شێوە ئاخاوتنی «ئەردەڵان» و «شارەزوور» و «گەرمیان» دا زۆرە. جاری وا هەیە بڕێ وشە وای لێهاتووە تەنانەت هێندێ لە نووسەرانیش بۆیان نەچۆتەوە سەر بنج و بنەڕەتەکەی وەک: «تیایا» ی سولەیمانی. ئەمە بنەڕەتەکەی «تێی دایە» یە. «دال» بووە بە «ی» بۆتە «تێی یایە». پاشان «شدت» ڕۆیشتووە، بۆتە «تیایە». «تیایا» هەڵەیە و دروست و ئەدەبی وشەکە «تێی دایە» یە. لەوەندە نووسراوەی من دیومە و لە بیرم بێ تەنیا مامۆستا مەسعوود موحەممەد دروستی نووسیوە.

نموونەیەکی دیکە، سولەیمانی: «وایەم». ئەسڵەکەی «ئەوا دێم» ە.

«د» بۆتە «ی» و بۆتە «ئەوایێم». یەکێ لە «ی» یەکان خوراوە و بۆتە «ئەوایم». «ئە» ش فڕێدراوە.

بۆتە «وایم»

فڕێدان - سردار «پەهلەوی» - سلار «دەری» - سەردار و سالار «کوردی»

مژدەگانی - مزگانی: «ئەی دڵ مزگانی ئاما کۆچ یار»

«مەولەوی»

بەندی - بەنی: «خێڵ خانەی خەفەت باربەنیش کەردەن»

«مەولەوی»

ئیدیکە - ئیکە: «ئیکە خەنجەر بۆ بە قەد خۆیا دەکا»

«مەحوی»

گۆڕانی «ذ»

بە: «ج» - کذە• «ئەوێستایی» - کذ «پەهلەوی» کجا «یانی جائی کە - انکە - کە» - کە «کوردی».

«کە تۆ ڕۆیی لەبەرچاوم کورەی خاکی بە ئاواچوو

«حاجی قادرکەس»

وادیارە لە کوردیدا ماناکەی کە «زەرفی مەکان» ە گۆڕاوە و پتر بۆ «زەرفی زەمان» بەکار دێت.

بە: «ز» - کذا «ئەوێستایی» گرز «دەری» - گورز «کوردی»

بە: «گ» - تذرگ «پەهلەوی» - تگرگ «دەری» - تەرزە «کوردی»

لە کوردیدا «ذ» بۆتە «ز»، «ز» و «ر» جێگای خۆیان گۆڕیوە و «گ».

بە: «هـ» - اسپاذ «ئەوێستایی» - سپاە «دەری» - سپا «کوردی» یا «ا - ذ» ی ئەوێستایی، یا «هـ» ی دەری فڕێدراوە.

بە: «هـ» - ماذ «ئەوێستایی» - ماە «دەری» - وڵاتی ماە - ماد «کوردی»

لە عەڕەبیدا وشەی ماە گشتی تر کراوە و بە مانای «اقلیم» - ناوچە بەکار براوە، وەکوو: «ماە البصرۀ».

بە: «دال» - خوا ذاتە «ئەوێستایی» - خودداد «خودآفریده‌فارسی»، «دەری» - خوا، خودا «کوردی». «خوا» ی کوردی لە وشە ئەوێستاییەکە زۆر نزیکە. «زات» لە کوردیدا بە گۆڕانێ «ذ» بە «ز» ماوە و، بەمانا تاقەت و جورئەتە. لە ناوچەی ئەردەڵان و شارەزوور دەڵێن: زاتم نییە- زاتی چوو.

بە: «ی»- پت- بذ «پەهلەوی»- پێ «دەری»- پەت «کوردی». وەکوو «پەتەگوریس». بەگشتی یانی هۆی بەستنەوە. دەڵێن: «پەتی پساندوە» یانی گوێ ناداتە «قید و قیود». «بەهار» دەڵێ: «زۆربەی «تێ» کان و «ذال» ەکانی پەهلەوی لە دەریدا بونەتە «ی» .. «پت» و «بذ» یش لە زمانی دەریدا بونەتە «پی» .. پاشان «ی» ی «پی» بۆتە «هـ» ی نەدرکاو بۆتە «پە». وردە وردە بەهۆی «تطور» ی زمانەوە «پ» ێیەکە بۆتە «ب» و بەم چەشنەی لێهاتووە: «بە» .. ئەم «با» یە لە «باء جارە» ی عەڕەبی دەچێ» .«پەی» لە کوردیدا هەیە و چەند ماناش دەگەیەنێ، بۆ نموونە:

«پەی تۆ نیشتەن بار سیا جە لێوم»

«خانا»

لا، لەکن:

- پێم وایە: لام وایە

- پێت وا نییە؟ بەلاتەوە وا نییە؟

«پەی» لە هەورامیدا و «پێ» لە ئەردەڵان و شارەزوور، زۆر بەکاری دەهێنرێ. هێندێ جاریش «پێ» دەڵێن. لە هەورامیدا «پەری» ش هەیە وەک:

«ها، مەکەن درەنگ باوەردیش پەرێم»

«خانا»

(...«را» لە پەهلەویدا «رای» بووە.. پتر بەمانای «برای» دەری یانی «بۆ» بەکار هێنراوە. «برای» یش لە «بە» و «رای» تێکخراوە لە بە و رای تێکخراوە»).

بەم پێیە «پەرێ» لە «پە» پێش

ئەوەی ببێتە «ب» وە «رای»

تێکخراوە و فڕێدراوە. وە «پەری» لە «برای» دەری کۆنترە.

فڕێدان- اذیواتکار «پەهلەوی»- ایادگار «دەری»- یادگار «کوردی».

فڕێدان- اذیوار «پەهلەوی»- ایار، یار «دەری»- یار «کوردی»

فڕێدان- استذ «پەهلەوی»- است «دەری» ئەداتی ڕەبتی خەبەرییە. «بەهار» دەنووسێ: [ «است» سواوی «استات» ە. لە زمانی پەهلەویدا «ماضی نقلی» بە فیعلی «استانن» ە کە بە مانای ویستانە ].

هێندێ نموونە لە تێکستی پەهلەوی دەهێنێ، بۆ ئەوەی درێژەی نەدەینێ نایانگێڕینەوە. ئەم فیعلە غەیری ناقصی «هست و نیست» ە کە بەمانای بوون و نەبوونە. وە لە هەموو زمانە ئاریاییەکاندا بەم ڕیشەیە هەیە. فیعلی «استانن» بە هەموو صیغەکانییەوە. لە لکەکانی زمانی دەریدا بەکار نەهێنراوە، لە جیاتی ئەوە «است» کە نیشانەی ڕەبتی خەبەرییە باوە..

استم- استی- است، استیم، استید- استند پاشماوەی «استات» ی قەدیمن، لە زمانی پەهلەویدا فیعلی «معین» بوون، پاشان جێگای «ضمیر» یان گرتۆتەوە . وادیارە «بەهار» لەبەر ئەوە کە لێرەدا لە چوارچێوەی بەراوردی زمانەکانی پەهلەوی دەریدا دەدوێ، دەڵێ: «استاتن» بە ڕیشە و لق و پۆپییەوە پەهلەوییە. دەنا «ضمیری وا کە ڕیشەیان دەچێتەوە سەر «است» ی داتاشراو لە «استاتن» مەسەلەن لە زمانی بولگارشیدا هەیە کە یەکێکە لە زمانەکانی هیند و ئوروپاییەکان، و مەنتیقییەکان گوتەنی لە «جنس اعم» دا زمانێکی ئاریاییە. وەک بە پیتی لاتیینی:sm, si, e- sme, ste, sa لە کوردیشدا «ناوچەی ئەردەڵان و شارەزوور» هەیە، وەک: نیەسم، نیەسی، نیەسمان، هەس، هەسی..

بە گۆڕانی «ا» بە «هـ» . بەم پێیە ڕیشەی ئەم «ضمیرانە» ڕەنگە بچێتەوە سەر ئاریایی کۆن. لە جێگایەکی دیکە دەڵێ: [ «است» وردە وردە تاشراوە و بۆتە «ع» یانی بۆتە ژێر یا «هـ» ی نەدرکاو کە لە خەتدا دەنووسرێ ]. بەم پێیە هێی «ڕەبتی خەبەری» لە کوردیدا وەک بڵێین: «کوردستان وڵاتێکی جوان-ە» لەم ڕیشەیەوە هەر کاتێک پیتی ئاخری پێش خۆشی «هـ» بێ، «ی» یەک دەکەوێتە پێش «هـ» ی کەی ڕەبتی خەبەرییەوە، وەک: «پیرۆت لە ماڵەوە- یە». لێرەشدا دەتوانرێ خەیاڵی ئەوە بکرێ کە ئەمەش ئەداتێکی کۆنی ئاریاییە، چونکە لە زمانی بولگاریشدا هەیە و بۆتە «یێ- e». بەڵام لەم زمانەدا ئەداتی ڕەبتی خەبەری لە نێوان «مبتدا و خبر» دا دەهێنرێ. لەوەش ناچێ ئەوانیش ئەمەیان لە زمانی پەهلەوی وەرگرتبێ.

بەهەر جۆر ئەم پێویستی بە چاوگەی زۆر و لێکۆڵینەوەی پتر هەیە تا بگاتە جێگایەکی پتەو و بە تەواوەتی ڕوون بێتەوە.

گۆڕانی «ر»

بە: «ش»: وترتن- وترت «پەهلەوی»، گذشتن- گذشت «دەری».

لە کوردیی هەورامیدا «ویەردن» و «ویەرد» هەیە، بە گۆڕانی «ت» ی یەکەم بە «ی» و «ت» ی دووەم بە «دال»:

«حەق هۆر نەگیرۆ لێت جە باڵای سەر»
«ویەردی جە وەسڵ شیرین پەی شەکەر»

«خاناکەس»

بە: «ل»- آروند «پەهلەوی»، الوند «دەری»، ئەلوەند «کوردی»

بە: «ل»- پوهر «ئەوێستایی»، پرت «پەهلەوی»، پل «دەری»، پرد «کوردی» بە گۆڕانی «ت» بە «دال»

بە: «ل»- سردار «پەهلەوی»، سلار، سالار «دەری»، سەردار، سالار «کوردی»

بە: «ل»- ورد «پەهلەوی»، ول، گل «دەری»، گوڵ «کوردی»

بە: «م»- کتار «پەهلەوی»، کدام «دەری»، کام «کوردی» بە فڕێدانی «ت».

فڕێدان- ورهران «پەهلەوی»، وەهران- بهرام «دەری»، بارام «کوردی».

گۆڕانی «ز»

بە: «خ» لە کوردیدا؟

بە: «د»- زریە «پەهلەوی»، دریا «دەری» دەریا «کوردی». لە هێندێ جێی موکریان «دەلیا» ش دەڵێن.

بە: «ژ»- سۆزیا، سوژا.

بە: «ژ»- قاز- قاژ «.. بە قاژ و قوڵینگەکانی ئەوەڵی مانگی بواری..»

«لاوک و حەیران موحەممەدی مەلاکەریم»

بە: «غ» لە کوردیدا؟

گۆڕانی «ژ»:

بە: «ز»- پهریز «پەهلەوی»، پهریز «دەری»، پارێز «کوردی»

بە: «ز»- ڕژا، «ڕێزا تک تک چەنی هەرس ڕێزا وە دامان»

«مەولەوی»

بە: «ش» ساڕێژ- ساڕێش «با هەر ناسۆربۆ، زو نەبۆ ساڕیش»

«مەولەوی»

بە: «ژ»- توژ «پەهلەوی»، تور «باوکی فەرەیدوون» «دەری» «بەهار» لە داوێنی لاپەڕەی «٢١٥» ی کتێبەکەیدا لە بارەی وشەی «توژ» دەنووسێ:

«هەندێکیان لەم بڕوایەدان کە «ژ» لە پەهلەویدا نییە و تەواوی ئەو «ژ» ێیانە دەبێ بە چ بگوترێن». بەم پێیە «توژ» دەبێ «توچ- Toch» بێ، وە ئەمە وەکوو وشەیەکی ئاریایی لە زمانەکانی سلاویانیدا بەمانای تیژ ماوە. بەم جۆرە:

«توژ- توچ»- تور «کوردی». لەبەر تیژی وا ناونراوە. ڕەنگە «تۆش» یش لە «توژ» ەوە هاتبێ. وەک: «ڕۆژێکی تووشە» یا «کابرایەکی تووشە»، یانی توند و تیژە.

بە: «ز»- بوژ «ئەوێستایی»، بز «فارسی»، بزن «کوردی».

بە: «ز»- بژ «ئەوێستایی»، «تۆپەڵەموو»- «بژن- موودار» کە لە کوردیدا بۆتە «بزن».

بە: «ز»- هاژ- هاز:

«چون بەدەن جە تاو هیجران باڵاش
اصلا هاز و هێز نەمەندن جە لاش»

«مەولەوی»

«ئاژ- هاژ» اصلا بەمانای «حرکە» ە. دە «هاژێ» یانی دەبزوێ. «ئاژوین- هاوژین» یانی بزواندن و لێخوڕین. «ئاژین» دوای فڕێدانی «واو» یانی «جاری کردن». دەڵێن: «ئاوەکە ئاژین کە».

گۆڕانی «س»

بە: «ث»

بە: «خ»

بە: «ذ» لە کوردیدا؟

گۆڕانی «س»

بە: «ش» فرستک «پەهلەوی»، فرشتە «دەری»، فریشتە «کوردی»، ئاس- ئاسیاو- ئاش «کوردی».

بە: «ش»- سیاهرژور «پەهلەوی»، شهرزور «دەری»، شارەزوور «کوردی».

بە: «ش»- سوراپک «پەهلەوی»، شورابە «دەری»، شورابە «کوردی»

بە: «هـ»- نگاس «پەهلەوی» نگاە «دەری» نیگا «کوردی» بە فڕێدانی «س» یا «هـ»:

«غەریبەن قەدرش نیگا بدارە»

«مەولەوی»

ئاگاس «پەهلەوی» آگاە «دەری» ئاگا «کوردی».

وەسا- وەها «کوردی»

بە: «ص»- ستخر «پەهلەوی»، اصطخرفارسی «فارسی». لە کوردیدا؟ دیار نییە بۆچی «اصطخر» ی بە فارسی داناوە، چونکە ئاشکرایە کە «معرب» ە.

گۆڕانی «ش»

بە: «ژ»- دشمنفارسی «فارسی»- دوژمن «کوردی»

بە: «ژ»- دشوارفارسی «فارسی»، دژوار «کوردی»

بە: «ژ»- شمارفارسی «فارسی»، ژمار، ئەژمار «کوردی»

بهاوێژە، دەهاوێژم لە ڕیشەی «هاویشتن». هەڵدەگرێ ئەسڵەکەی «ئاژوتن» بوبێ. دوای «قلب»، «ژ» گۆڕابێ بە «ش»

بە: «س»- شمور «پەهلەوی»، سمور «دەری»، سمۆرە «کوردی»

بە: «ج»

فڕێدان لەکوردیدا؟

گۆڕانی «غ»

بە: «ا» لە کوردیدا؟

بە: «واو»- مرغ «ئەوێستایی»- مرو «پەهلەوی»- مر «کوردی»

بە: «هـ»- میغ «ئەوێستایی»، میە- مە «دەری»، مژ «کوردی» ئەگەر «میغ» و «مژ» لە ڕیشەیەک بن بە پێی ئەوە کە کامیان کۆنترە «غ» بە «ژ» بە «غ» گۆڕاوە

فڕێدان- مرغ «ئەوێستایی»- مر «کوردی»

گۆڕانی «ف»

بە: «ب» زفان «پەهلەوی»، زبان «دەری»، لە هێندێ جێی کوردستان «زبان»

بە: «پ»- گف «پەهلەوی»، گپ «دەری»، لە کوردیدا «گەف و گەفین» بەمانا هەڕەشە، «گەپ» بەمانای گاڵتەیە.

بە: «پ»- فرورد «پەهلەوی»، پرورد «دەری». لە کوردیدا پەروەردە و پەروەردەکردن لەمە وەرگیراوە.

بە: «واو»- زفان «پەهلەوی»، زوان «کوردی- ئەردەڵان و شارەزوور».

بە: «واو»- بفر «پەهلەوی»، بەور «کوردی- ئەردەڵان و شارەزوور».

بە:«واو»- نافە «پەهلەو»، نوە «دەری»، نەوە «کوردی».

بە: «هـ»- کوف «پەهلەوی»، کوە «دەری»، لە کوردیدا «کێف» بە گۆڕانی «واو» بە «ی». پاشان «کێو» بە گۆڕانی «ف» بە «واو»

گۆڕانی «ک»

بە: «ب»- فراسیاک «پەهلەوی»، افراسیاب «دەری»، لە کوردیدا «ئەفراسیاب، ئەفراسیاو» ناو هەیە.

بە: «چ» لە کوردیدا؟

بە: «خ»- سوراک «پەهلەوی»، سوراخ «دەری»، سوراخ لە کوردیدا هەیە بەڵام مانای گۆڕاوە. لە پەهلەوی و دەریدا یانی کون لە کوردیدا یانی ئاسەوار.

بە: «خ»- اژی سەشاک «پەهلەوی»، اژدهای سەشاخ «دەری»، ئەژدەهاک «کوردی»

بە: «خ»- کۆکە، کۆخە

بە: «خ»- کەنین، خەنین «ئەردەڵان»

بە:«غ»- روکن «پەهلەوی»، روغن «دەری» لە کوردیدا؟

بە: «ق»- یاکند «پەهلەوی»، یاقوت «دەری»، یاقوت «کوردی»

بە: «ق»- کند «فارسی»، قند «دەری، کوردی، عەڕەبی»

بە: «ق»- کڕێژ «کوردی»، قڕێژ کوردی بادینانی»

بە: «ق»- تریکە، تریفە. نموونە بۆ «تریکە»:

«چریکەی وەناز تریکەی وە شەرم»

«مەولەوی»

بە: «ق»- کوڵە- قوڵە، کەپۆز- قەپۆز، کڕوکپ- قڕوقپ، کاڕە- قاڕە، کولێن- کولێنچک- قولینچک

گۆڕانی «ک»

بە: «ز»- کن «پەهلەوی»، زن «دەری»، کەنی «کوردی- ناوچەی ئەردەڵان»:

«هۆ کەنی، کەنی، کەنی
تۆ خەڵکی سڵێمان کەنی»

«گۆارنی ناوچەی سەقز»

بە: «گ»- نکاس «پەهلەوی»، نگاە «دەری»، نیگا «کوردی»

بە: «گ»- آکاس «پەهلەوی»، آگاە «دەری»، ئاگا «کوردی»

لەمەوپێش «نگاس» و «آگاس» بە «گ» بە نموونەی پەهلەوی هێنا و ئێستاش بە «ک» یان دەهێنێ. وادیارە ئەمانە وشەی دوو «لەهجە» ی پەهلەوین.

بە: «هـ» تک «پەهلەوی»، تە «دەری»، یانی بن- خوارەوە. لە کوردیدا «تک» هەیە و «ئا» ی خراوەتە پێشەوە، وەک: «ئاتەک». گۆڕانی «ک» بە «هـ» لە کوردیدا وەک: کەر- هەر، کەروێشک، هەوریشە «هەورامی»

بە: «ی»- موک «پەهلەوی»- موی «دەری»

بە: «ی»- رواکی «پەهلەوی» روایی «دەری»: ڕەواج بوون

فڕێدان- پاناک «پەهلەوی»، پەنا «کوردی»

فڕێدان- موک «پەهلەوی»، مو «کوردی»

فڕێدان- نوک روچ «پەهلەوی»، نوروز «دەری»، نەورۆز «کوردی»

فڕێدان- روکن «پەهلەوی»، ڕوون «کوردی»

فڕێدان- یاتوک «پەهلەوی»، جادو «دەری»، جادو «کوردی»

گۆڕانی «ت» بە «دال» مان لەمەوپێش گوت، گۆڕانی «ی» بە «ج» یش لەمەدوا دێ.

گۆڕانی «گ»

بە: «ا»- گمیخعک «پەهلەوی»، آمیختە «دەری»، ئامێتە، ئاوێتە «کوردی»

بە: «ج»- گیواک «پەهلەوی»، جای «دەری»، جێگا «کوردی»

بە: «ج»- گیان «پەهلەوی»، جان «دەری»، گیان «کوردی»

ج- گیهان «پەهلەوی»، جیهان- جهان «دەری»، جیهان «کوردی»

بە: «ز» لە کوردیدا؟

بە: «غ»- تاگ «پەهلەوی»، تاغ «دەری»، طاق «معرب»، لە کوردیشدا «تاق» دەڵێین.

بە: «ک»- تگ «پەهلەوی»: «قۆچی گەورە»- تک، تکە «دەری»، تەگە «کوردی» یانی «نێری، ساورێن»

بە: «ک»- دەرگا- دەرەکە، دەرک: «دەرکی دەروازەی بکە ئاوا»

«تحفەی مظفری»

بە: «ی»- ئاگر- ئایر: «جە تاو ئایر تەنورەی دەروون»

«مەولەوی»

فڕێدان- ئیگرە «ناوچەی ئەردەڵان»- ئێرە.

فڕێدان- کەنگر- کەنر «سولەیمانی و سنە و شارەزوور»

گۆڕانی «لام»

بە: «ر»- هەڵ- هۆڵ- هۆر: «بە ناخوون هۆرکەند خاڵ جەمینش»

«خانا»

بە: «ر»- برا «پەهلەوی»، بڵا بە مانای «با» «کوردی»:

«بڵا بێ، دەبڵا بێ یارم لە شیرین خەودا»

فۆلکلۆر، یانی: بابێ، بابێ

«بەهار» دەنووسێ: (.. «هەزوارش» ێک هەبووە بەم چەشنە نووسراوە: «برا» وە لە هەموو جێیەک «بێ» یا بوو خوێندراوەتەوە، بۆ تەئکیدی فیعلی مەنفی یا موثبەتە. بەڵام هێندێ جار هەر بەم شکڵە لە جێگای «استثناء و استدراک» بەکار هێنراوە). ل ٣١٢. «بێ» بەمانای «بۆ» لە کوردیدا ماوە، وەک:

«وێڵ تەر جە مەجنوون ئاراگێڵ وێڵ بێ
جە صوب تا بە شام نە گەشت و گێڵ بی»

«خانا»

«برا» ش لە کوردیدا ماوە، وەک:

«ل سەر ستڕی نەنێ، برا تەڕا نەچن»

«کۆمەڵە تێکستی فۆلکۆری پڕۆفیسۆر کوردۆیێف».

لە هێندێ جێ «ر» گۆڕاوە بە «ی» و بۆتە «برێ» و مانای «تمنا» و ئارەزوو دەدا، وەک: «بری بە بری خودای..» فۆلکلۆر. «برێ» بەمانای «خۆزگە و ئارەزوو» پاشان «ئا» ی وەخراوە بۆتە «بریا». «بری» بەمانای «جیاتی» ش هاتووە، وەک: لە بری من، لە جیاتی من. لە کاتێکدا بۆ استثناء و استدراک بەکار دەهێنرێ، دوای ئەوەی بۆتە بڵا نونێکی وەدوا دەخرێ و دەبێتە بڵان. لە هێندێ جێ ن یش گۆڕاوە بە م و بۆتە بڵام، گەلێ جار بەڵام و بەڵان یش دەکوترێ. وابزانم لە ناوچەی کۆیە بەرام دەڵێن و ئەمە لە ئەسڵەکەی نزیکترە.

گۆڕانی م

بە: ن- سمب پەهلەوی- سنب، سم دەری- سم کوردی

بە: ن- ئیمجار- ئیمجا- ئینجا و ئەنجا ناوچەی سولەیمانی نموونەی ئیمجار:

ئیمجار پەی شیرین شیر بە دەردسەر
ماوەردن خاسان زولفان بۆ عەنبەر

«خانا»

گۆڕانی ن

بە: م- بان پەهلەوی- بام دەری- بان کوردی. پەهلەوییەکەی ماوەتەوە.

بە: م- تەنبەڵ- تەمەڵ کوردی

بە: م- تەنبو- تەمبو تەمبوی داری گەورە. بە ئینسانی ئەستور دەڵێن: گوریس بە تەمبویدا نایەتەوە.

بە: م- دەین- دەیم: پاڵ دەیم وە قوللەی قەڵای قەزاوە

مەولەوی

بە «م»- فیداتین- فیداتیم- فوربانین- فوربانیم، فەرمانین- فەرمانیم:

«واتن فیداتیم: قۆچ قوربانیم
بە فەرمانی تۆ بەندە فەرمانیم»

«خانا»

بە: «م»- هەنبانە- هەمبانە- هەمانە «کوردی»

فڕێدانی- لە کوردیدا؟

گۆڕانی «واو»

بە: «ب»- وژرگ «پەهلەوی»، بزرگ «دەری»- بوزورگ، جاروبار لە کوردیشدا دەکوترێ.

بە: «ب»- وات «پەهلەوی»- باد دەری- «وا» و «با»، «کوردی» بە فڕێدانی ≥ت» و «د».

بە: «ب»- وس «پەهلەوی»- بس «دەری»- وەس و بەس «کوردی»

بە: «ب»- وهانگ «پەهلەوی»- بهانە «دەری»- بیانو، بیانگ، وەهانگ «کوردی»

بە: «ب»- سێبەنگ «ڕەش» سێوەنگ

بە: «پ»- وتیاک «پەهلەوی»- تێدا «دەری»، پەیدا «کوردی»

بە: «پ»- واسە- پاسە «کوردی»:

«هەر پاسە مەبۆ زەلیلی دەخیل»

«مەولەوی»

بە: «ج»- یویتاک «پەهلەوی»- جدا «دەری»- جودا، جیا «کوردی»

بە: «غ»- مرو- مرویژک «پەهلەوی»- مرغ «دەری» مر، مریشک «کوردی». لە کوردیدا «واو» نەگۆڕاوە بە «غ»، فڕێ دراوە.

بە: «ف»- کۆتر «پەهلەوی»- کفتر- کبوتر «دەری»- کۆتر «کوردی». پەهلەوییەکەی ماوەتەوە.

بە: «گ»- وزند «پەهلەوی»- گزند «دەری»- وەزەند «کوردی» پەهلەوییەکەی ماوەتەوە.

بە: «گ»- ویس- وس «پەهلەوی»- گیس! موی درێژ «دەری». ڕەنگە «بسک» ی کوردی، بە گۆڕینی واو بە «ب» و زیادکردنی «ک» لەمەوە هاتبێ.

بە: «گ»- بووە- بوگە، خانو- خانگ، مردو- مردگ، ئێورە- ئیگرە «یانی ئێرە» بە دەلیلی «ئەورە» یانی «ئەوێ»: ناوچەی ئەردەڵان. ترساو- ترسیاو- ترسیاگ، هەوەساو، هەوسیاو- هەوەسیاگ:

«هەڵو زەردەکەی ترسیاگە وێم
درۆ بۆ یاراس هەوسیاگە وێم»

«مەولەوی»

بە: «گ»- وەریس- گوریس

بە: «گ»- ورتان «پەهلەوی»- گردان «دەری». لە کوردیدا لە ڕیشەی «ورتان» وەردێنە، بە گۆڕینی «ت» بە «دال» هەیە، لە تیرۆک ئەستورترە.

بە: «ف»- سوتە- سفتە:

«دیم تەن سفتەکەی خەستەی زام خەتەرە»

«مەولەوی»

بە: «ی»- وەند- یەند:

«زایەفیم هەر یەند جە حەد بەرشییەن»

«مەولەوی»

بە: «ی»- لێڵاوی- لێڵایی. نموونەی لێڵاوی:

«دەک لێڵاویت بۆ چۆنت قەرارەن»

«مەولەوی»

بە: «ی»- کردوە- کردیە، بردووە- بردیە، ناردووە- ناردیە.

فڕێدان- ایوک «پەهلەوی»- یک «دەری»- یەک «کوردی».

لە کوردیدا «ئێک» یش هەیە، لەگەڵ «جار» تێک دەخرێ و دەبێتە «ئێکجار». «ا» دەگۆڕێ بە «هـ» دەبێتە «هێکجار».

فڕێدان- دپیور- دپیوان «پەهلەوی»- دیبر- دیوان «دەری»- دیوان «کوردی»

بەهار لە داوێنی لاپەڕەی «٢٢٠» ی کتێبەکەیدا دەنووسێ: (دپیور لە «دپی» بە دالی بۆردار، وە «ور» نیشانەی «صفت» ی تێکخراوە. دپی لە ئەسڵدا «سومری» یە و، «دپ» بە داڵی بۆردار بووە، بە بابلی بۆتە «دپ» بە دالی ژێردار. وە بە «عیلامی» بۆتە «دبی». لە سنسکریتیشدا «دپی» هەیە. لە پەهلەویشدا لە «دپی» و «دوپ» هاتووە. «دپیور» بە مانای نووسین بە خەتی ئەوێستاییە. وە ناوی ئەم خەتە «دین دپیرە» یە). «پیت» ی کوردی بەمانای «حرف» یا «دپ» ی بابلی، یا لە «دوپی» پەهلەوی وەرگیراوە. ئەگەر لە «دپ- دیپ» ی بابلی بێ بە «قلب» بۆتە پید. ئەگەر لە «دوپ» ی پەهلەوی بێ واو بۆتە «ی» و گۆڕاوە بە «دیپ». وە دیسان بە قاعیدەی «قلب» بۆتە «پید» گۆڕانی دال بە «ت» یش لە کوردیدا هەیە وەکوو: دێ- تێ

«خون ژ دل جۆجۆ ڕەوان تێ
وەک عەقیق و ئەرغەوان تێ».

«مەلای جزیری لاپەڕە «١٩١»».

وە ئاخرەکەی بۆتە پیت و بە جێیە ناوی «حرف» بێ. بەڵام «تیپ» کە هێندێ کەس بەمانای «حرف» ی بەکار دێنن، وشەیەکی یۆنانییە. ئەسڵەکەی «Typos» ە و، بەمانای سیما و مۆدێل و فۆرمی شتێک، یا «نوع» و دەستەیە. لە کوردیشدا بەمانای کۆمەڵ و تاقمە و دورە لەوەی بۆ ناوی حرف» بلوێ. بوونی وشەی یۆنانیش لە کوردیدا کەم نییە: چونکە یۆنانییەکانیش لە زەمانی زۆر کۆندا ماوەیەکی زۆر بەسەر ئەم وڵاتانەدا فەرمانڕەواییان کردووە. بۆ نموونە ئەمەش ئەمەش چەند وشەی دیکەی یۆنانی لە کوردیدا: «کالپوت لە کوردیدا قاڵبەند». عەڕەب کردوویەتە «قالب». خۆشمان قاڵب دەڵێین، پیاڵە، لەگەن، قانون، تریاک، فنجان «پنکان»، کلید «لە کوردیدا کلیل و کڵیڵ»، لەنگەر، نەرگس، مۆرد، پستە «فستق»، کبریت، ئەڵماس نەوس، تەرخان.. دەلیلێکی دیکەش ئەوەیە، پێش ئەوەی یۆنانییەکان بێنە ڕۆژهەڵات «دپی» هەر بەمانای خەت و نووسین بووە.

گۆڕانی «هـ»

بە: «ا» زریە «پەهلەوی»- دریا «دەری»- دەریا «کوردی»

بە: «ا»- هیچ «پەهلەوی»- از «دەری»- ئەز، من «کوردی»

بە: «خ»- هورشید «پەهلەوی»- خورشید «دەری»- خورشید

ناو- هۆز- خۆر «کوردی»

بە: «س»- وەها- وەسا- واسە «کوردی»

بە: «غ»- لە کوریدا؟

بە: «ی»- پاتخشاهی «پەهلەوی»- پادشاهی- پادشایی «دەری»- پادشایی و پادشایەتی «کوردی»

بە: «ی»- وەهانە- ویانە:

«ویانە مارۆ بەدەن بێزارەن»

«مەولەوی»

فڕێدان- زوهر «پەهلەوی»- زور «دەری»- زۆر «کوردی»:

«زۆرم بە زۆری ناشکێ»

فڕێدان- روبشینە «پەهلەوی»- روشنی «دەری»- ڕۆشنی و ڕۆشنایی «کوردی»

فڕێدان- هەوار- وار:

«هاوماڵان یاوان بە وارگەی جاران
من بێ باربەر مەندەی هەواران»

«مەولەوی»

فڕێدان- گهیشتن- گەیشتن، بهیستن، بیستن- بهێنە- بێنە، دەهێنێ- دێنێ. دەهاوێتە- داوێتە- داڤێتە، گاهـ گا:

«گا دەس نە گەردەن ژەرەژ خەرامان»

«مەولەوی»

گۆڕانی «ی»

بە: «ا»- ڕێ- ڕا:

«ئای، ئای چەمەڕا ئای ئینظار وێم»

«مەولەوی»

بە: «ج»- یثن «پەهلەوی»- جشن «دەری»- جەژن و جێژن «کوردی»

بە: «ج»- یوان «پەهلەوی»- جوان «دەری»- جوان «کوردی»

بە: «ج»- یاتوک «پەهلەوی»- جادو «دەری»- جادو «کوردی»

بە: «هـ»- چی «پەهلەوی»- چە «دەری»- چی، چە «چەهـ» «کوردی» چە «ئەردەڵان و شارەزوور»

بە: «و» لە کوریدا؟

فڕێدان- ویە «پەهلەوی»- بە «دەری» بە «بەهـ» «کوردی» «واو» گۆڕاوە بە «ب»

«جیم» گۆڕانی پیتەکان بە تایبەتی لە کوردیدا:

لە زمانی کوردیدا: جگە لەو پیتانەی کە وەکوو لە زمانەکانی ئەوێستایی و پەهلەوی و دەریدا گۆڕاون، هێندێ دیکەش دەگۆڕین. گۆڕانی ئەم جۆرە پیتانە کە تایبەتی زمانی کوردییە و زیاد لە گۆڕانی پیتەکانی ناوبراو، ئەوەندەی من بۆم دۆزراوەتەوە. لە خوارەوە بە نموونە نیشانی دەدەم. بەڵام ڕەنگە هی دیکەش هەبێ، وە بۆ دۆزینەوەیان بیرلێکردنەوە و لێکۆڵینەوەی پتر پێویستە.

گۆڕانی «ا»

بە: «د» یا بە پێچەوانە- ئەڕۆم- دەڕۆم، ئەخۆی- دەخۆی. بۆ ڕوونکردنەوەی بنج و بناوانی ئەمانە یا ئیسپاتکردنی ئەمە کامیان کۆنترن بەڵگەیەکی پتەوم نەدۆزییەوە. ناوچەگەری و لەسەر کردنەوەی بێ دەلیلی ئەم یا ئەویان هەر قسەی ڕووتە و کەڵکێکی پێوە نییە.

گۆڕانی «ب»

بە: «ڤ»- کابان- کەڤان «بادینان»

بە: «گ»- نۆبە- نۆگە

«دەخیل تەدبیرەن جارێ نۆ گەمەن»

«مەولەوی»

گۆڕانی «پ»

بە: «ک»- بۆپڕۆز- بۆکرۆز

گۆڕانی «ت»

بە: «واو»- کات- کاو:

«ناکاو دوور ئەنداز دووریت وەدەڵ شەند»

«مەولەوی»

بە: «چ»- سوت- سوچ:

«بڵێسەی فیراق سوچیان جەستەم»

«مەولەوی»

- بریسکە- چریسکە

- وات- واچ

- تشت- چشت

- روتاند- روتکاند- ڕوچکاند ≥بادینانی»، بە گۆڕانی «ت» بە «واو» و «چ» هەڵدەگرێ بە پێچەوانەش بێ.

گۆڕانی «ج»

بە: «ی»- جاگە- یاگە. نموونەی «جاگە»:

جاکەش لەیلاخ بۆ، هەواش فرێ سەرد»

«خانا»

نموونەی «یاگە»:

«شی بە یاگەی وێش شۆخ بێ ئەندێش»

«خانا»

نموونەی «یاگە»:

«شی بە یاگەی وێش شۆخ بێ ئەندێش»

«خانا»

گۆڕانی «خ»

بە: «و»- خۆش- وەش. لە زەمانی زوودا و تەنانەت لە زەمانی «فیردەوسی» یشدا خود و «خوش»، «خد» و «خش» «کوتراون» . بەم پێیە «وەش» لە خەش وەرگیراوە.

نموونەی وەش:

«دڵ طفلان ئاسا بەڵکم دڵوەش بۆ»

«مەولەوی»

بە: «ی»- خانە- یانە

گۆڕانی «چ»

بە: «ت»- یا بە پێچەوانە وەکوو لە سەرەوە گوتمان، واچ- وات:

«وات عەیبت ئێدەن سازگارەنی
هەر دە شەو چەنی یەکی یارەنی»

«خانا»

گۆڕانی «د»

بە: «گ» سۆند- سۆنگ. نموونەی «سۆند»:

«بێ فتو سۆند دخورم ئەز ژ تەڕا قەت ن بلێب»

«مەلای جزیری»

نموونەی «سۆنگ»:

«جەی سۆنگ و سەبەب جە گیان بێزارم»

«خانا»

ژەند- ژەنگ «داردۆژەنگ»، بە دارێک دەڵێن کە لە دوو لۆلەپی مەشکەی هەڵدەکێشن.

زۆند- زۆنگ: زەوی ئاوەزێ «موکریان»

لە شێوە ئاخاوتنی ناوچەی سولەیمانیدا گۆڕینی «دال» بە تایبەتی دوای «ن» ی زەنەدار «ساکن» بە «گاف» زۆرە، وەکوو: چەندە- چەنگە، ئەمەندە- ئەمەنگە، مەند- مەنگ، ئەفەندی- ئەفەنگی. بەڵام لە شێوەی ئاخاوتندا ماوەتەوە و نەبۆتە وشە لغت.

بە: «لام»- خودا- خوڵا «مەهاباد»:

«یا خوڵا هەروا گەرد و تۆز بێ»

«تحفەی مظفری»

ئەمیش وەکوو: ئەفەنگی.. سولەیمانی هەر شێوەی ئاخاوتنە و بەکاری ئەوە نایە بە وشەیەکی دروست و ئەدەبی بژمێردرێ.

بە: «ت»- دێ- تێ:

«خون ژ دل جۆجۆ ڕەوان تێ
وەک عەقیق و ئەرخەوان تێ»

«مەلای جزیری»

- هەردوک «دوای فڕێدانی واو» هەردک- هەرتک:

«دەردت دێنم هەرتک چاوە»

«تحفەی مظفری»

سەت- سەد:

«نیو گەزم لێ کڕی بەسەد زێڕی
دوو سەتیشم دا نەکو وەیگێڕی»

«تحفەی مظفری»

- کلید- کلیت «کوردی سۆڤێتی»

گۆڕانی «ز»

بە: «چ»- سوزیا- سوچیا:

«جە گەرمی سەبون سوچیان جەرگم»

خانا

گۆڕانی «ژ»

بە: «چ»- پەرژین- پەرچین

پرژ- پرچ

کیژ- کچ دوا فڕێدانی «ی»

فڕێدانی «ژ»- ڕۆژ- ڕۆ:

«مەحاڵەن ئیمشەو گیان وەڕۆ بەردەن»

«مەولەوی»

گۆڕانی «س»

بە: «ز»- سهراب- زۆراب، زۆراو

دەسگیران- دەزگیران

گۆڕانی «ش»

بە: «چ»- تۆیش- تۆیچ:

«تۆیچ ئینسافت بۆ هەنی وەسەن وەس»

«مەولەوی»

- شت- چت «سنە»

گۆڕانی «ع»

بە: «ا»- تعلیم- تالیم:

«تالیم دەر ئەی فەرد وەنەزمەکەی نەی»

«تحفەی مظفری»

عەسکەر- ئەسکەر:

«بۆ بەسەری سەر ئەسکەران»

«تحفەی مظفری»

عەقڵ- ئەقڵ: «بە ئەقڵ هاتویە نۆران»

«تحفەی مظفری»

لەجیاتی «بەئەقڵ»، «باقڵ» یش دەڵێن.

- عاشق- ئاشق: «مەجلیسی ئاشقان گیراوە»

«تحفەی مظفری»

گۆڕانی «ک»

بە: «س»- کات- سات:

«هەی داد بێداد دەردم تاوتاوە
ساتێکم لەرزە و ساتێکم یاوە»

«فۆلکۆر»

لە گۆڕانی «ت» بە «واو» دا گوتمان «کات» بۆتە «کاو». کافی «کاو» یش دەبێتە «س» وە «کاو» دەبێتە «ساو». وەکوو دەڵێن: «ساوەساو دەکا». یانی وەختاوەخت «مماطلە» دەکا. یا دەڵێم «ئەوسا» بە فڕێدانی «واو»: ئەو وەختە بەم پێیە وا دیارە «سات» لە «ساعە» ی عەڕەبی وەرنەگیراوە، وەکوو هێندێ کەس گومان دەکەن؛ چونکە «ساعە» مانا لوغەوییەکەی وەختی حازرە، یا «قیامە» ە. «سات» بە مانای وەخت و زەمان، دەکرێ بە چەشنی «تسمیەی جزء بە اسمی کل» بە بەشێکی «٦٠» دەقیقەیی لە زەمان بگوترێ وەڵام وایە لە «کاتژمێر» جوانترە و ماناکەشی هەراوترە. وەکوو بە ئاسانی و ڕەوانی دەتوانرێ بگوترێ سات هەشتی بەیانی. بەڵام «کاتژمێر هەشتی بەیانی» زۆر بێ تام و نالەبارە. تازە ئەگەر وای دانێن «سات» سواوی «ساعە» یش بێ دیسان لە کاتژمێر هەر جوانترە و بنج و بناوانێکی ڕێتێچووی دەبێ.

گۆڕانی «گ»

بە: «واو» = گوت- وت

گوریس- وەریس

بە: «قاف» = گەنج- قەنج «بادینانی»

گاڤ- قاف «بادینانی»، یانی وەخت، وادە، وەکوو دەڵێن: «لە قافی خۆیدا»، یا «قافیەتی». گوشە- گوشەبن- قوشین. هێندێ جار «ش» یش دەبێ بە «ژ» و دەبێتە «قوژبن».

گاڵ- قاڵ، بە مانای فەرمان و خوڕین. نموونەی «گاڵ»:

«ترسام شیم وەبان قەسر وێم بەدەو
گاڵ دام ژەندشان قوفڵ قاپی ئەو»

«خانا»

***

لێرەدا بە بۆنەی گۆڕانی «گ» بە واو لە کوردیدا، یا گۆڕانی «گ» بە «کاف» و «ت» بە «س» و «س» بە «ش» لە ئەوێستاییدا ئەمەی خوارەوە بە خەیاڵدا دێ. گوت- گوتن- وت- وتن، وش- وشین- وژ- وژین. هەموویان لە ڕیشەیەکن. واوی «وژین» یش دەگۆڕێ بە «ی» و دەبێتە «بێژین» وەک: دەبێژم، دەبێژی. وە پاشان: دێژم، دێژی. لە کوردیدا «ت» یش شایانی گۆڕانە بە «چ»، وەکوو لە سەرەوە نیشانمان دا کە «وات» بووە «واچ» بەم پێیە «واچ- واچو..» ش هەر لەم ڕیشەیەیە. ئەمجارە بەبۆنەی گۆڕانی «گ» بە «ق»، یا لە پەهلەویدا ک بە ق بێ جێ نابێ ئەمەش بڵێین: وشەی «گاثە» کە ناوی بەشێکە لە ئەوێستا، ڕەنگە «ث» گۆڕابێ بە «ز» وە بووبێتە «گازە» بە مانای بانگکردن و «دعوت». لە کوردیدا ئێستاش «گازکردن» بەمانای بانگکردنە. وشەی دیکەشی لێدەرکێشراوە، وەک: «گازوەند» بەمانای گلەیی. لەم ڕیشەیە لە هێندێ زمانی سڵاڤیانیشدا وەک بولگاری وشەی «kaj، kaz- بەنیشانەی• مصدری خۆیانەوە» بەمانای وتن و شین هەیە. هێندێ وشەشی لێدەردەکێشن کە مانای درکاندن و نیشاندان و ئاشکرا کردن.. دەگەیەنن. لە لایەکی تریشەوە «گاثە» ی ئەوێستایی لە پەهلەویدا بۆتە «گاس». هەڵدەگرێ ئەم «گاس» ە بە گۆڕانی «گ» بە «ق» و فڕێدانی «ئا» و هێنانی «هـ» دواوە. یا گۆڕانی جێگای «ئا» بۆ دواوە و پاشان گۆڕانی بە «هـ» بووبێتە «قسە» وە ئاخرەکەی «قسە» ش لەم ڕیشەیە بێ. وە ئەگەر پتر لێ بکۆڵینەوە «گاثە- گات» لەگەڵ «گوت» ڕەنگە یەک بگرنەوە. نابێ ئەم هەموو ئاڵوگۆڕەشمان بەلاوە سەیر بێ. ئەو وشانەی کە سابارەت بە گرنگی خۆیان لەناو گەلێ تیرە و بەرەو ئێل و عەشیرەتدا بەسەر دەم زارانەوە بوون گۆڕانی زۆریان بەسەردا هاتووە و کەوتوونەتە بیچم و شەقڵی جۆربەجۆرەوە. بۆ نموونە وەک: ئاتەر، ئازەر، ئاهێر، ئایێر، ئاگر، ئاور. لێرەدا قسە زۆرە، وە بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم مەبەستانە لێکۆڵینەوە و پشکنینێکی قوڵتر و هەراوتر پێویستە.

گۆڕانی «ل»:

بە: «ا»- لال «سوور»- ئاڵ

بە: «د»- لەوێدایە- دەوێدایە

لە جیاتی «لە» هێندێ کات لە بادینانیدا «ژ» و، لە هەورامیدا «جە» دەهێنرێ:

«دوێ بە چەنگالا ئەڤینێ
دل ژ من بر، دل ژ من»

«مەلای جزیری»

«نەبی جە بەهرام نمەک شناس تەر»

«خانا»

لە بادینانیدا «لە- بە- دە- ژە» بە فڕێدانی «هـ» زۆرە و دەبێتە:

«ل- ب- د- ژ».

ل- «ل تەریقا قەدەما دلبەرێ وێ رهگوزەرێ»

ب- «ئەز ب وێ قامەت و بەژنێ ل تە سوندێ دەخورم»

د- «مەد دلدا هەیە نارەک کو دەسوژیت سەقەرێ»

ژ- «ژ بەر ئاهێن مەدنێ ئاگر و دود بت نە عەجێب»

«مەلای جزیری»

هێندێ جاریش «هـ» فڕێ نادرێ، وەک:

«کوڕێ من ژ دەردا وەرە»
«ئەزێ ناس کم ژە دەنگدا»
«لە سەرێ وی لاوێ ئەزیزە»
«ماڵ دونیا بگەڕێنن»
«خوەدێ شخولەک وەرکر»
«دەردێ تە من دەکوژێ»
«سوارەک تەی بە یاپنچی»
«لە دەستێ وی سەر قامچی»

«تێکستە فۆلکلۆرییەکانی پڕۆفیسۆر کوردۆیێف».

«تەی» یانی «تێ- دێ». یاپنچی یاپونچی یانی هی ژاپۆنی، جۆرە قاپوت، یا باشتر بڵێین جۆرە کەپەنکێک بووە لە نمەد دروست کراوە. وا دیارە لە زەمانی زوودا لە ژاپۆنەوە هاتۆتە «ڕووسیا» ی ئەوسا.

گۆڕانی «م»:

بە: «واو»، یا بە پێچەوانە- تۆم- تۆو. نموونەی تۆم:

«من خۆم مزانو کام تۆمم کاڵان»

«مەولەوی»

- ئەمڕۆ- ئەوڕۆ

- چەتیم «ئەردەڵان» چەتیو

- هەتیم «ئەردەڵان» هەتیو

- زەمین- زەوین. وەکوو لەمەوپێش گوتمان لام وایە هەوڵەکەیان لە ڕیشەی «زم» و دووەمەکەیان لە ڕیشەی «زەو» ە.

گۆڕانی «و»:

بە: «ڤ»- کەور «بەرد»- کەڤر

بڵاو- بڵاڤ

- نووسین- نڤیسین:

«من نڤیسینە بە تەرتیب حەمی تێکدا نە ب عێب»

«مەلای جزیری»

لە پەهلەویدا «نپشت، نفشت» هەردووکیان هەبووە.

- هاو- هەڤ «هاوبەندی- هەڤبەندی» پێوەندی. «بەهار» بە گێڕانەوە لە کتێبی «المعجم» لاپەڕەی «١٧٤» دەنووسێ:

«واوێکی تایبەتی هەبووە، کە ئەمڕۆ ئیتر لە زمانی ئێمەدا نییە. ئەو وشانەش کە ئەو واوەیان تێدا هەبووە، واوەکەیان کاتێ بە «ف»، کاتێ بە «پ»، کاتێ بە «ب»، کاتێ بە واوی عادی گۆڕاوە. لە زمانی پەهلەویدا ئەو پیتە بە شکڵی «پ» نووسراوە و شکڵێکی تایبەتی نەبووە. لە ئیسلامدا واوی ناوبراو بە «فاء» دەنووسرا و کاتێ بە شکڵی واو. بەو «فاء» ەیان دەگوت «فاء» ی «اعجمی». عەڕەبەکان سێ نوختەیان لەسەر ئەو «فاء» ە دادەنا». بەم پێیە وا دیارە ئەو واوەی ئەوسا، ئەم «ڤ» ێیەیە کە ئەمڕۆ لە «لەهجە» ی بادینانیدا ماوەتەوە، وە ئەم «ڤ» ێیە ئەسڵی ئەو واوەیە کە لە لەهجەی سۆرانیدا هەیە.

بە: «هـ»- تۆ- تە:

«مەستی جەورا تە مە بێ بادەووبەنگ

بێ تەل مەعالەم بۆیە تەنگ»

«مەلای جزیری»

گۆڕانی «هـ»:

بە: واو- سهراب- زۆراب- زۆراو

- مهلە «عەڕەبی»- مۆڵەت

- مهلکە «عەڕەبی»- مۆلەکە

- وا- ها:

«باللە جە دووریت ها بیم وە قەقنەس»

«مەولەوی»

بە: «ح»- هەموو، هەمی- حەمی:

«عالەم جەمی پێ بن حەسەد»

«مەلای جزیری»

- هەوا- حەوا

«حەوا» پڕ بە پێست بە مانای ئەو هەوا» یە نییە کە هەناسەی تێدا دەدەین. کاتێ دەڵێن: «چۆلەکەکە بە حەوادا فڕی مەبەست ئەوەیە بە بۆ شایی نێوان زەوی و ئاسماندا فڕی»

لە «آرتای ویرافنامک» دا وشەی «وا» بۆ ئەم مانایە بەکارهاتووە: «اوم دیت رونان مردی کیش اندر وای داشت» . یانی: پاشان من دیتم گیان «ڕەوانی» پیاوێک لە حەوادا هەڵواسرابوو. ڕەنگە «وا» بەم مانایە «ئە» ی خرابێتە پێشەوە و بووبێ بە «ئەوا». پاشان «ا» بووبێ بە «هـ» و «هەوا» ی بەم مانایە لێ پەیدا بووبێ. ئەمجار بۆ جیاکردنەوە لە «هەوا» ی هەناسەپێدان، «هـ» ی «هەوا» بەمانای ئاواڵەیی فرەوانی نێوان زەوی و ئاسمان کرابێ بە ح.

٢. گۆڕانی جێگای پیتەکان «قلب»:

بە جێگۆڕکێی پیتەکانی هێندێ وشە لە هەموو زمانێکدا هەیە. وا دیارە لە هەوەڵەوە سەبارەت بە جیاوازی «لەهجەکان» بووە. هێندێ «لەهجە» وشەی هێندێ «لەهجە» ی دیکەی بە «مقلوب» بەکار هێناوە. پاشان یەکێ لەو شکڵانە لەبیر چۆتەوە، یا هەردووکیان زۆر بڵاوبوونەتەوە، کەوتوونەتە سەر دەم و زاری گشتی و بوونەتە دوو وشە.

بۆ نموونە لە پەهلەوی و دەری کۆندا:

«وفر» وشەیەکی زۆر کۆنە، لە زمانی پەهلەویدا بۆتە «وفل- وفر». لە فارسی و دەری بۆتە «ورف» و «برف» لە کوردیدا وشە کۆنەکەی «وفر» واوەکەی گۆڕاوە بە «ب» بۆتە «بەفر». لە «لەهجە» ی هەورامیدا «ف» ی «ورف» گۆڕاوە بە «واو» و بۆتە «وەرو».

نموونەیێکی دیکە:

«پرثوی»، «ر» گۆڕاوە بە «ل» و «ث» گۆڕاوە بە «هـ» بۆتە «پەهلەوی» پاشان «هـ» و «ل» جێگۆڕکێیان کردووە بۆتە «پەهلەوی».

- هگرز- هرگز- هەرگیز «کوردی»

- پهریز- پرهیز- پارێز «کوردی»

لە کوردیدا: خەڵوز- زوخاڵ

نموونەی «زوخاڵ»:

«وەی دڵەی پارەی زوخاڵییەوە»

- کەشف- کفش:

«کەشفا کە مالاتی خوەدا»

مەلای جزیری

«دا کفش ببن کەوکەب د چەرخ»

«مەلای جزیری»

ئێکجار، هێکجار- ئێجگار، هێجگار «موکری»

- پارێن- پانێر «موکری»

- پەناە- پەنها «موکری»

- ڕەمڵ- ڕەڵم «موکری»

- هیوا- هەویا «موکری»

- جوێن- جنێو «موکری»

- خیز- زیخ «موکری»

- دۆخین- دێخون «موکری»

- تەفزین- تەزوین- بادینانی لە ڕیشەی «تەزو» هاتووە:

≥تەزوی پێدا دێ». لە صرف کردن و وەرکێشاندا «واو» فڕێ دراوە:

تەزیم، تەزی..

- تڤدیر، تەڤدیر، تەدبیر، تەدویر، تەدڤیر «قلب» کراوە بۆتە «تەڤدیر»

«کوردی سۆڤێتی»

- هەڵشیان- هەڵوەشان. پاشان گۆڕانی «و» بە «ی» و «قلب» بۆتە «هەڵشیان».

- تەڤشو- تەشوێ. پاش «قلب» و گۆڕانی «واو» بە «ڤ» و «ی» بە «واو». «کوردی سۆڤێتی».

- لەعنەت- نەعلەت- نەحلەت و نالەت

- پسوزگ- پسوزک- پزیسک. نموونەی پسوزگ:

«پرشەی پسوزگ تیشەی ئەڵماس ڕەنگ
چەنی پریشەی سەنگ شی وە فرسنگ»

«خانا»

- سەرین- سەنیر

- جگەر- جەرگ

- مودنە- دەمنە «ئەردەڵان»: دارجگەرە

ئەندەرون- هەندور «کوردی سۆڤێتی». پاش گۆڕانی «ا»

بە «هـ» و فڕێدانی «ن» ی دوایی و جێگۆڕکێی «واو» و «رێ».

- کن- نک «بەمانالا»

- بزرگ - گربز -گوربوز ڕەنگە «قلب» کراوی «بزرگ» بێ وە وشەیەکی زۆر کۆنی فارسی و کوردییە.

«گربز بە کێشانەی «هرمز» بە کەسێکی بەفڕوفێڵ و مەکرباز دەگوترێ. بەمانای ئازا و دلێر و زیرەک و بوزورگیش هاتووە. «جربز» بە عەڕەبی کراوی ئەوە».

٣. سواندن، یا «تصحیف» کە بە گۆڕین و جێگۆڕکێی پیتەکان و فڕێدانی هێندێ پیت پێکدێ: هێندێ وشە لە زمانانی داروسێ یا دوورترەوە، سەبارەت بە پێداویست، یا ئایین، یا بازرگانی و هاتوچۆ دەکەنەوە ناو زمانەوە. خەڵکی زمانەکە ئەو وشانە بە پێی ڕاوێژی دەم و شێوەی تایبەتی زمانەکەی خۆیان دەگۆڕن. گۆڕانەکەش یا بە چەشنی «قلب» ە کە باسمان کرد، یا بە چەشنی «تصحیف» ە کە لە خوارەوە نموونەی نیشان دەدەین، یا ماناکەی دەگۆڕن، یا ئەگەر «جامد» بێ دەیکەنە «مشتق» وەیا بە پێچەوانە. ئەم سیانەی دوایی لە زمانی عەڕەبیدا زۆرن. نموونەی «تصحیف» لە زمانی عەڕەبیدا: «چنگ»- لە فارسی وەرگیراوە، «تصحیف کراوە بۆتە «شنج» پاشان صرف کراوە، بۆ نموونە «تشنج» ی لێ دروست کراوە. چفس- لە پەهلەوی وەرگیراوە- بەمانای چەسپە- «تصحیف» کراوە بۆتە «شبث»، پاشان صرف کراوە، بۆ نموونە «تشبث» لێ دروست کراوە».

لە کوردیدا:

کل وجە- کلۆج

من ربک- مەرنەموکە

مثقب- مەتکەب، مەتکەو، مەتە

اطمئنان- متمانە

مصطفی- مچە

محمود- خولە

مسجد- مزگەوت، مزگت «ئەردەڵان».

«مزگت کۆنترە لە «مسجدفارسی» و لە کتێبی فارسی کۆندا بینراوە، گۆیا وشەیەکی «سریانی» یە. لە پێش ئیسلامدا بەهۆی مەسیحییەکانەوە لە زمانی «ئارامی» یەوە کەوتۆتە ناو زمانی فارسی. «مسجد» ی عەڕەبیش هەر لەو ڕیشەیەیە» . لە زمانی کوردیشدا لە پێش ئیسلامەوە «مزگت» هەیە. لە شێعری کۆنی هەورامیدا بینراوە.

خداوندکار- خونکار

«برۆت باڵی هوما سایەی سەری سوڵتانی حسنت بۆ
خەطت هات و وتی: من ناسیخی طوغرایی خونکارم»

«نالی»

هێندێکیان «خونکار» یان لەم شێعری «نالی» دا بە خوێنڕێژ و پیاوکوژ مانا لێداوەتەوە و هەڵەیە. «خونکار» سوکەڵەی «خداوندگار» ە. «خداوندگار» بۆتە «خواندکار»- خواندکار- خوندکار- خونکار. لەقەبی سوڵتانەکانی عوسمانی بووە. بەسەرهاتی مێژوویی ئەم وشەیە ئاوایە. «لە وشەی «خوتای» پەهلەوی کە بەمانای ساحیب و شا و ئاغا و، هێندێ کات لەقەبی فریشتەکان وەک: «ماە خدای» بوو..» لە فارسی دەریدا دوای هاتنی ئیسلام، «خداوند» و «خواجە» پەیدا بوو، لە سەدەکانی بەرایی ئیسلامیدا «خداوند» لەقەبی پاشاکان و «خواجە» لەقەبی گەورە و مەزنەکان بوو. ئەم دوو لەقەبە تا سەدەی هەشتەم لە شێعرەکانی شێخی سەعدی و خواجە حافز و شێعری شاعیرانی دیکە و کتێبەکانی مێژوودا بەو مانا قەدیمییە دەبینرێ..». پەیدا بوونی دوو لەقەبی «خداوند» و «خواجە» لەبەر ئەمە بوو کە لە ئیسلامدا «خدای» لە جێی «اللە» و «ڕبّ» ی عەڕەبی بەکار هێنرا. بۆ شا و ساحێب و ئاغا «خداوند» بە ڕەگەڵخستنی «وند» کە ئەداتی تەشبیە یا نیسبەتە دروست کرا، تا هەر لەو ڕیشەیە بێ بەڵام خودی ئەو نەبێ. «خواجە» ش سوکەڵە و چوکەڵەی «خوتای» یە بە ڕەگەڵخستنی «یژە- یچە» کە ئەداتی چوکوڵە کردنە، یانی خودای بچوک و شای بچوک. وردە وردە «خداوند» بووە «خواند» و «خدایچە» بووە «خواجە». وەکوو «خواندکار» کە لەقەبی سوڵتانەکانی عوسمانییە..». «لە سەدەی هەشتەم و نۆهەمەوە ئەم دوو لەقەبە دەسکاری کران و بێتام و بێنرخ بوون. گەلێ کەس کە نە شا، نە وەزیر، نە گەورە و مەزن بوون، هەزاران بازرگانی مەسیحی و جولەکەش ئەم لەقەبەیان وەرگرتووە، وەک خواجە شەمعوون و خواجە بوغوز و هی دیکە. لەبەر ئەمە لە سەردەمی «تەیمووری» یەکانەوە تا «سەفەووی» یەکان و دوای ئەوانیش ئەم لەقەبانە باویان نەماوە. تا ماوەیەک «خداوند» بە چەشنی «خوند» لەقەبی مەلایانی زۆر گەورە- شیعە- بووە، وەک «ئاخوند مڵا صدرا». پاشان ئەمیش لە باو کەوتووە. ماوەیەکیش بۆتە لەقەبی بازرگانی ئەرمەنی، پاشان بۆتە لەقەبی کۆیلەی ڕەش.

ئەمڕۆ ئیتر بە تەواوەتی لەناو چووە ». لەمانای شێعرەکەی «نالی» دا کە یەکێکە لە شێعرە هەرە جوانەکانی ئەو، دەبوو «طغرا» کە «طرە» ش گوتراوە و، وشەیەکی تورکییە و بەمانا نەخش و نیشانێک بووە لە فەرمان و سکەی سوڵتانەکانی عوسمانی کێشراوە، ڕێی ئەوەی نیشان بدایە کە «خونکار» لەقەبی سوڵتانە. کاک «فاتیح مەلا کەریم» لە مانای ئەم وشەیەدا هەرچەند «خوێنڕێژ» ی نووسیوە پادشاشی هێناوە و لە مانای ڕاستەقینەی وشەکەی نزیک کردۆتەوە. بەڵام «شا» بە فەرمانڕەواکانی ئێران گوتراوە و «خونکار» بە سوڵتانەکانی عوسمانی. لە کوردیشدا «خودان»، «خودێ» «خودا» «خوا» «خاوەند، خاوەن، خێو- بەمانا ساحیب» هەموویان لە ڕیشەیەکن.

***

بێ جێ نییە ئاوەڕێک لە «مخرج» ی پیتەکان بدەینەوە کە لە بەرایی وتارەکەدا باسمان کرد، نەختێکیش لە «سهل المخرج» یا «لە زمان خۆش بوون» بدوێین کە بریتییە لەوەی پیتەکان و وشەی ڕێکخراو لە پیتەکان لەگەڵ تەبیعەتی زمان ڕێک بکەون. بۆ نموونە پیتەکانی «ث، ذ، ص، ض، ط، ظ» و ئەو وشانەش کە ئەو پیتانەیان تێ بێ، لەگەڵ زمانی عەڕەبی ڕێک دەکەون و لە زاری عەڕەب قورس نین بەڵام لەتەک زمانی کوردیدا ئاشنایەتییان نییە و لە زاری کوردی گرانن. وەکوو پیتەکانی «پ، چ، ژ، گ، ڤ» بۆ ئەو دوو زمانە بە پێچەوانەن. جا خەڵکی ئەو زمانەی هێندێ پیت و وشەی ڕێکخراو لەو لە زمانی گرانە، لەگەڵ تەبیعەتی زمانەکەی خۆی ڕێکیان دەخا و لە زار خۆشیان دەکا. لەبەر ئەمەیە کە کورد «ث، ص» دەکاتە «س» ، «ط» دەکاتە «ت»، «ظ، ذ» یش دەکاتە «ز». هەروەها «گیراوە- شدە» ش کە لە زاری کورد قورسە، سوکی دەکا. بۆ نموونە: «نیە، قوە، عطیە، رعیە» سوک دەکا و دەڵێ: نییەت، قەوەت، عەتیە، ڕەعیەت. ئەمەش هەر لە «ابدال» دەژمێردرێ بەڵام بەمانای بەرینتر لەوەی ئێمە خەریکی بووین. چونکە ئەوەی بەناوی «ابدال» لێی دواین پتر قسە لە گۆڕانی پیتەکان لەناو چوارچێوەی زمانی کوردیدا بوو. لە شێعری پێشینانی کوردیدا، ئەمە لە شێعری «مەولەوی» دا پتر چاوەدێری کراوە. مەولەوی گەلێ وشەی هەرۆ بەو چەشنە بەکار هێناوە کە خەڵکی عادەتی گووتوویانە.

***

لە کۆتاییدا وەکوو چەند جار لە تۆیی وتارەکەدا نووسیومە، ئەم مەبەستە چ بە گشتی و چ کەرت کەرت لێکۆڵینەوە و بەدوادا گەڕانی فەرە و فراوانی دەوێ و زۆریش گرنگە، بە تایبەتی بۆ ئەوانەی «وشەنامە» دەنووسن، یا لە تێکستە ئەدەبییەکانی زەمانی زوو دەکۆڵنەوە، تا بتوانن وشەکان بەرنەوە سەر ڕیشە و ڕەگەزی خۆیان، خزمایەتی وشەکان و هاوڕەگەزی وشەکانی «لەهجە» جیاوازەکان نیشان بدەن. من لەمە زیاتر نەمپەرژا خەریکی بم. هەرکەس پتر لەسەری بڕوا و زیاتر لێی بکۆڵێتەوە و هەر هەڵەیەکیش دەبینێ ڕوونی کاتەوە، بەش بە حاڵی خۆم سوپاسی دەکەم.