وەڵامی پێغەمبەر بۆ ئەبووبەکر و لاواندنەوەی
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
776 بینین
فەرمووی نەبیکەس لە بۆ دەترسی
سەددیقکەس، لە گورگی هار و برسی؟
یاریدەرم ئەگەر خودایە
کافر چییە؟ چی لە دەست نایە
ئەو گەورەیە کۆمەکی هەژاران
دەرمانی دەدا بە دەردەداران
هەرچی کە بە ئارەزووی ئەوی بێ
دەکرێ چ بە ڕۆژە یا بە شەو بێ
گەر وایە دەبێ نەبی هەراسان
ئەو کارە لە کن خودایە ئاسان
ئەو تانە دەخاتە چاوی وانە
تاکوو نەکەوینە داوی وانە