ئاگادابوونی ئەبووجەهل لە هەڵاتنی محەممەد و وەشوین کەوتنی
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
824 بینین
بەو کارە ئەبووجەهل کە زانی
دەکولاوە هەموو برینەکانی
سووڕاوە لە ماڵ و کووچەکانە
ئاژاوەیی خستە کافرانە
کوێ کرنەوە نۆکەری بوتانە
ئاوا دەدوا دەگەڵ ئەوانە
دەیگوت کە هەڵاتووە محەممەد
بازی شەوە دەرچووە محەممەد
زوو ڕێ بگرن کە دەرنەچێ ئەو
با چیدی نەبینە ملکەچی ئەو
تووش و کەدەبێ بە مستەفایە
بیکوژنەوە چونکە ئەو چرایە
هەرکەس کە سەرۆکی کرد پارە
من دەیکەمە دەوڵەمەند بە پارە
ئەو کافرە چەن کەسی بژاردن
بۆ گرتنی خاتەمی دەناردن
ئەو هاتە بەسەر ڕەو و بەیەڵغار
کەوتن وەکەژ و چیایە وەک مار
سووڕانەوە پولی دێو وەهاران
تا گەینە قەراغی غاری یاران
بووبەکرکەس ئەوەی کە دی دەترسا
شانی بە غەمانە دادەگیرسا
دەیگوت بە ڕەسوول تۆ بزانە
گەر ئێمە ببینن ئەو سەگانە
دەتکوژنو تازە دین کە بڕوا
نابێ بە خودایی گەورە بڕوا
سەرچاوەیی دینە هەر ئەتۆیی
بێ ئاوە کە تۆ نەمای و ڕۆیی