ڕوانینی کافران لە غار و نەدیتنی پێغەمبەر و گەڕانەوەیان بۆ مەککە
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
757 بینین
دوژمن کە لە غارەکەی ڕوانی
نەیدیت و بە خاتەمی نەزانی
هەر چەندە ڕوانیانە قوژبن
ئەو زێڕە دەبووە ون لە دوژمن
کافر کە ئەوی نەدی لە نێو غار
دەکشاوە بەرەو دوا لە بۆ شار
ئەو چوونە مەککەشوێن ملکەچ و شۆڕ
بەو داخەوە بەر دەبوونە گابۆر