هاتنەدەری پێغەمبەر لە غار و چوون بۆ مەدینە
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
831 بینین
ئەو کاتە نەبیکەس کە دڵ بە جێ بوو
لەو غارە دەهاتە دەر بەڕێ بوو
ئەو خۆرە لە بۆ مەدینەشوێن ڕۆیی
دەرچوو لە هەرایی خۆ بە خۆیی
خۆ سووک و چرووکە خۆلە کن خۆ
هەر عەترە لە عەترخانە بێ بۆ
ئەو تاکوو لە کن عەتر فرۆشە
نازانی کە بۆنی چەندە خۆشە
تا نەیبەیە دەرک و زاری سالۆن
لەو عەترەیە بین کەی دەکەی بۆن؟