هاتنەدەری پێغەمبەر لە غار و چوون بۆ مەدینە
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
830 مشاهده
ئەو کاتە نەبیشخص کە دڵ بە جێ بوو
لەو غارە دەهاتە دەر بەڕێ بوو
ئەو خۆرە لە بۆ مەدینەمکان ڕۆیی
دەرچوو لە هەرایی خۆ بە خۆیی
خۆ سووک و چرووکە خۆلە کن خۆ
هەر عەترە لە عەترخانە بێ بۆ
ئەو تاکوو لە کن عەتر فرۆشە
نازانی کە بۆنی چەندە خۆشە
تا نەیبەیە دەرک و زاری سالۆن
لەو عەترەیە بین کەی دەکەی بۆن؟