داخی دەرد
لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
1 خولەک
1183 بینین
حەسرەتم یارە هەمێشە داغ و دەردم هەمدەمە
کەسب و کاری من دیارە - دوور لە ڕووی تۆ - هەر غەمە
ڕەونەقی باغی بەهارم لێ بووە فەسڵی خەزان
شادومانی وەسڵی یارم بوو بە هیجر و ماتەمە
مەوجی پڕ سیلابی خوێنە یا نە ئەشکی چاوی من
دووکەڵی ئاهی دەروونە یا نە شوعلەی سینەمە!
داخی ناسۆری دڵم هەرگیز عیلاجی ناکرێ
ئەی فەلەک دەرحەق بە من بۆچی وەها ڕوحمت کەمە؟
چەند پەرێشانە دڵی من ساعەتێک ناپشکوێ
چونکە ئەوزاعی جیهان ئەوڕۆکە دەرهەم بەرهەمە
زاغ لە باغاندا لە جێگای بولبولان دانیشتووە
خار لە باتی گوڵ دەکاتن ناز و عیشوە ئەو دەمە
زیرەکی ئیمڕۆ «ئەمینناسناوی ئەدەبی» لەم عەسرە دا نایێ بە کار
هەرچی بێ پووڵە لە دونیا ئەو ڕەزیلی عالەمە