دیدەیی گریان
لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
1 خولەک
1085 بینین
لە تاوی ئاتەشی دووری شەو و ڕۆژ سینە بریانە
لە دووری و داخی مەهجووری هەمێشە دیدە گریانە
ئەتۆ وا تێمەگە شادم بە ئومێدی ویسالی تۆ
قەسەم بەو تاری گیسوویەت دڵم داییم پەرێشانە
خەیاڵی خۆت بنێرە تا ببێتە شادی بۆ حاڵم
تەماشا کە ببینە عاشقی تۆ جسمی بێ جانە
چراغی ڕوویی خۆت توخوا شەوێک بۆ عاشقان هەڵکە
کە وەک پەروانە مەقسوودم لە دەوری شەمعێ سووتانە
مەگەر عەهدت نەدابوو شادومانی وەسڵی خۆتم کەی
دەنا ڕوحمێ بکە جارێ لە سەر ئەو عەهدی جارانە
بەهارە سەیری گوڵزارێ دەکا هەر کەس دەگەڵ یاری
لەبۆ من گەردشی باخان بە بێ تۆ حەپس و زیندانە
دەزانی ئەی گوڵی یەکتا لە هیجران و فەراقی تۆ
«ئەمینی ئوشنەویناسناوی ئەدەبی» داییم وەکوو بولبول بە ئەفغانە