وەسڵی یار

لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
 1 خولەک  1380 بینین
پەردەیی گیسووت لە سەر ئاوێنەیی ڕووت حاییلە
یا نە خورشیدی جیهان بۆ زوڵمەتی شەو ماییلە
خەنجەری موژگانی چاوت قەسدی خوێنڕێژی دەکا
بۆچی من سووچم چییە هێندە بە قەتڵم قاییلە
من گەدایی دەرکی تۆمە موستەحەققم بۆ زەکات
جارێکی گەر لێم بپرسی چی دەوێ ئەو سائیلە
دوێنی نەبزی دەستمی گرت و حەکیمێ پێی وتم
دەردی عیشقێیە عیلاجی ناکرێ زۆر هاییلە
مردنم لەو زیندەگانی وا گەلێک پێ خۆشترە
چونکە ئەوڕۆکە دەزانم یار بە مەرگم قاتڵە
عاشق و سەرگەشتە و دێوانە و سەوداسەرم
هەر کەسێ وابێ لە عیشقێ پێم وەیە زۆر عاقڵە
گەر هەتا ماوی خەیاڵی وەسڵی یارت بێ «ئەمینناسناوی ئەدەبی»
هەرگیز ئوممێدت نەبێ ئەو فکرەکی زۆر زایڵە