تەرسا

لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
 1 خولەک  1240 بینین
من فیدایی چاوەکانت هێندە گریانم مەکە
تۆ بە عیشقی زولفەکانت دڵپەرێشانم مەکە
تیری موژگانت کە وا داناوە نێو ئەبرۆی کەمان
بەم خەدەنگ و بەم کەمانە تیرە بارانم مەکە
گەر وەکوو تەرسا دەکەی تاڵانی عەقڵ و هۆشی من
تالیبی زیننارە هەر وەک شێخی سەنعانکەسم مەکە
دڵ لە دەوری ڕوویی شەمعت شەو وەکوو پەروانەیە
ئەی چراغی عاشقان وا قەسدی سووتانم مەکە
زەحمەتە دەردی جودایی جارێکی ڕحمت هەبێ
وا دوچاری داخی دووری، دەردی هیجرانم مەکە
خۆ لە عیشقی زولفی یار و چاهی غەبغەب ئەی «ئەمینناسناوی ئەدەبی»
بێ قسوورم موستەحەققی بەند و زیندانم مەکە