شۆڕشی زەوی
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
1 خولەک
1243 بینین
ئەی خەڵکینە...
دۆڵ و چیا و دەشت و زەوی
هی کەسێکە بۆی ناخەوی
هی کەسێکە خۆی دەی چێنێ
لە پێناویا ماندوو دەبێ، بەرهەم دێنێ من جوتیارم... لەسەر کێوی بڕوای بەتین
خۆم داوێمە باوەشی ژین
بەزبارەی، بیری جوتیاری جحێڵم
زەوی و خاکی باپیرانم، ورد دەکێڵم.
*
منی جوتیار
کرێکاری برای گەورەم... ئاگای لێمە
ئامێرم بۆ دروست دەکا
بۆ کێڵان و دروێنەوەی سوودی ئێمە
جەرگی سروشت بست بست دەکا
*
منی جوتیار...
ڕەنجی ئەو نمە ئارەقەی بۆ خۆم نەبوو
ئەمڕۆ دەیکەم، بە جۆگە بۆ کفنی مردوو
کفنی مردووی دەرەبەگ و پاشای دوێنێ
ڕەگ و جەستە توڵخاوەکەی لە گشت شوێنێ
بە دەستاڕی دەستی مێژوو دەهەنجنم
لە جێی ئەوا، لێی دەڕوێنم، تۆوی گەنم
دۆڵ و چیا و دەشت و زەوی
هی کەسێکە بۆی ناخەوی
هی کەسێکە خۆی دەی چێنێ
لە پێناویا ماندوو دەبێ، بەرهەم دێنێ
خۆم داوێمە باوەشی ژین
بەزبارەی، بیری جوتیاری جحێڵم
زەوی و خاکی باپیرانم، ورد دەکێڵم.
*
منی جوتیار
کرێکاری برای گەورەم... ئاگای لێمە
ئامێرم بۆ دروست دەکا
بۆ کێڵان و دروێنەوەی سوودی ئێمە
جەرگی سروشت بست بست دەکا
*
منی جوتیار...
ڕەنجی ئەو نمە ئارەقەی بۆ خۆم نەبوو
ئەمڕۆ دەیکەم، بە جۆگە بۆ کفنی مردوو
کفنی مردووی دەرەبەگ و پاشای دوێنێ
ڕەگ و جەستە توڵخاوەکەی لە گشت شوێنێ
بە دەستاڕی دەستی مێژوو دەهەنجنم
لە جێی ئەوا، لێی دەڕوێنم، تۆوی گەنم