خۆری ڕاستی
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
1 خولەک
1368 بینین
لە ئاوێنەی ژینی پڕتۆف
وێنەی لاوی ی خۆم بینیوە
لە ئاواتی ئەندێشە و ئۆف
پەیکەرێکم هەڵواسیوە
لە گەرداوی چۆڵی ژینا
لە بۆشایی ئاسمانێکی ماتەمینا
داوی تەمەن دەهۆنمەوە
دەردەکەوێ ڕاست و ڕوونە
پیشەی ناپاکی گەردوونە
ئەو ژیانە منی ناوێ
وا دەمخاتە گیانە لاوێ
چاوی پیسی پێم هەڵنایە
وەک مێملی مرۆڤی لاو..
لە ڕێگایە...
لە باویشە و بەتوانایە
منیش گیانی زیندووم لایە
دارودەستەی ڕابوردن نیم
وەک کوڕی ڕۆژ لە خواردن نیم
بۆ دوژمن ناکەم لای لایە
بە بت ناڵێم ئەوە خوایە
هەر ئەو کەسەم
پەنجەی ڕاستی هەڵدەبڕم
سینگی دوژمن هەڵدەبڕم
دەڵێم ئەوە تیشکی خۆرە
بێگومانم زەرد و سورە
بە ئاواتم بۆ کوردستان
هەڵبێ خۆری گەل سەربەستان
وێنەی لاوی ی خۆم بینیوە
لە ئاواتی ئەندێشە و ئۆف
پەیکەرێکم هەڵواسیوە
لە گەرداوی چۆڵی ژینا
لە بۆشایی ئاسمانێکی ماتەمینا
داوی تەمەن دەهۆنمەوە
دەردەکەوێ ڕاست و ڕوونە
پیشەی ناپاکی گەردوونە
ئەو ژیانە منی ناوێ
وا دەمخاتە گیانە لاوێ
چاوی پیسی پێم هەڵنایە
وەک مێملی مرۆڤی لاو..
لە ڕێگایە...
لە باویشە و بەتوانایە
منیش گیانی زیندووم لایە
دارودەستەی ڕابوردن نیم
وەک کوڕی ڕۆژ لە خواردن نیم
بۆ دوژمن ناکەم لای لایە
بە بت ناڵێم ئەوە خوایە
هەر ئەو کەسەم
پەنجەی ڕاستی هەڵدەبڕم
سینگی دوژمن هەڵدەبڕم
دەڵێم ئەوە تیشکی خۆرە
بێگومانم زەرد و سورە
بە ئاواتم بۆ کوردستان
هەڵبێ خۆری گەل سەربەستان