نیمە بۆ تەسویری ئەبرۆت پەیڕەوی مانی دەکا

لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
 1 خولەک  2034 بینین
نیمە بۆ تەسویری ئەبرۆت پەیڕەوی مانیکەس دەکا
شانە بۆ زنجیری زوڵفت عەنبەر ئەفشانی دەکا
قووتی ڕۆحە لێوەکەت یاقووت وەها ئاودار نییە
مەنعی بازاڕی عەقیق و لەعلی ڕوممانی دەکا
خاڵی سەر لێوت نگین و خاتەمی نادر زهوور
موهری دەستی ئاسەفە حوکمی سولەیمانی دەکا
دڵ لە نەشئەی عەکسی مەستی چاوەکەت لايعقلعەرەبیە
بۆ کەبابی جەرگی من لێوت نمەکدانی دەکا
بەرگی سەرتاپام پەڵاس بێ گەر بە شەرتێ تۆم ببێ
تاری ئەو بەرگە لە لام سەد شاڵی کرمانی دەکا
سەد هەزار جار دەخیلم حەرفی بەدکار مەشنەوە
هەرچی دەربارەم بڵێ بێ پیرە شەیتانی دەکا
گەر لە پەردەی نازەوە ئاوازی تۆ بگرێتە گوێ
بولبولی شیرینزوبان مەیلی غەزەلخوانی دەکا
کەس نییە ئەو شۆخە حاڵی کا لە سۆزی ئاتەشم
وا ڕەزاناسناوی ئەدەبی دیسان لە عیشقی هەر غەزەلخوانی دەکا