حاجی عەبدوڵڵا لە ئادەم فیلترە

لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
 1 خولەک  972 بینین
حاجی عەبدوڵڵا لە ئادەم فیلترە
باوجوودی مەرتەبەی پێغەمبەری
ئەم بە سەد شەیتان لە کۆیێ دەرنەچوو
ئەو بە شەیتانێ لە جەننەت دەرپەڕی