ڕقی هەڵسا سنەیی دێ لە سلێمانی دەدا

لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
 1 خولەک  1191 بینین
ڕقی هەڵسا سنەیی دێ لە سلێمانی دەدا
ئافەرین ئەهلی سنە ئەو ڕقەتان هەر لە کنە
ئەهلی ئێمە لە سەفەر دەچنە ئەوێ حوکمە دەگێن
بە دوو پارە و قەرەپووڵێ ژنی کامیان تڕنە