وەعدی من و تۆ ئەی ڕەمەزان ڕۆژی جەزا بێ

لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
 1 خولەک  1373 بینین
وەعدی من و تۆ ئەی ڕەمەزان ڕۆژی جەزا بێ
شەرعی من و تۆ لە حوزوور باری خودا بێ
ئەم لالەڕوخانە هەموو ڕەنگ زەردی دەسی تۆن
کێ دیویەتی شەقاییق یەرەقانی بە سەرا بێ