دەریا بە دەمی سەگ گڵاو نابێ
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
1 خولەک
928 بینین
بە وتەی دوژمن دۆس خەراو نابێ
دەریا بە دەمی سەگ گڵاو نابێ
ڕێپەیداکردن بۆ کورسی مەجلیس
بە ماکەر مەلە و بە ماساو نابێ
هەرچەن گریمی ڕیش و سمێل کات
ئەمە بزانە ژن بە پیاو نابێ
بەعزێ کەوچکن بۆ هەر کاسەیێ
تەنیا عەینەکێ بۆ هەر چاو نابێ
نازانم کابرا کە ئەمانەی بیست
لە ترێقیدا چۆن بە ئاو نابێ!